میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رووپا ده‌ستگیركرا
پۆلیسی فه‌ره‌نسا میشێل پلاتینی ده‌ستگیركرد بۆ لێكۆلینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی، گوایه ده‌ستی هه‌بووه له به‌خشینی مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به قه‌ته‌ر.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی، رایگه‌یاند پلاتینی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه به‌رتیلی له قه‌ته‌ر وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببینێت له به‌خشینی مافی میوانداریكردنی مۆندیال به قه‌ته‌ر.
پێشتریش تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل وه‌رگرتن دراوه‌ته پاڵ پلاتینی و به‌و هۆكاره‌وه له ساڵی 2015 ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بووه، كه ساڵی 2007 ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو.