یۆڤێنتۆس هاتە نێو رکابەری گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردەوە: ئەو بەرگریكارە لاوە هۆڵندییە ئارەزووی ئەوە دەكات بەیەكجاری چارەنوسی خۆی یەكلایی بكاتەوە و وێستگەی داهاتووی یاریكردنی دەستنیشان بكات.
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو نزیك بوو لە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەڵام ئێستا یۆڤانتۆس هاتۆتەوە نێو ركابەری بەدەستهێنانی تواناكانی ماتیاس دی لیخت شایەنی باسە یاریزانی ناوبراو لەلایەن یانەكانی یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە گرنگی پێدەدرێت بەڵام یانە كەتەلۆنیەكە لەماوەی رابردوودا كشانەوەی خۆی لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریكارە هۆڵندییە راگەیاند.