سەفین كانەبی رونكردنەوەیەکی لە بارەی هاتنی شاندەکەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە
هەروەها گووتیشی: ئه‌وه‌ى به‌نده زانیارى دروستى هه‌بێت، ئه‌م شانده ئیسپانییه بۆ هه‌ر منداڵێك داواى (12000) دوازده هه‌زار دۆلار واته (سه‌د و بیست وه‌رقه) ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا منداڵه‌كه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت و دیارییكراو ده‌چێته ئیسپانیا و ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه نه‌ك یاری كردن له ئه‌كادیمییای ریال مه‌درید! روون و ئاشكراشه هاتنى ئه‌م شانده ته‌نیا بۆ منداڵانى ده‌وڵه‌مه‌نده، چونكه بڕى ئه‌م پاره‌یه لاى هه‌ژاره‌كان نییه.
لە کۆتاییدا سەفین کانەبی گوتی: بۆیه من وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به شانازییه‌وه دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م شانده ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش وه‌ك یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ماهه‌نگیان نابین، چونكه به بڕواى ئێمه منداڵه لێهاتووه‌كان و به‌هره‌مه‌نده‌كانى تۆپی پێی كوردستان زیاتر له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان و خێزانه هه‌ژاره‌كان هه‌ن و دروست ده‌بن، ئێمه به شانازییه‌وه له رێگه پاڵه‌وانیه‌تى ساڵانه‌ى فێرگه‌كانى تۆپی پێی هه‌موو كوردستان، خزمه‌ت به منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ رێزم.