كۆپا ئەمێریكا.. چیلی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ژاپۆن بە دەستهێنا

كۆپا ئەمێریكا.. چیلی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ژاپۆن بە دەستهێنا
لە میانەی یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا هەڵبژاردەی چیلی رووبەرووی هەڵبژاردەی ژاپۆن یاریی كرد كە یەكێكە لە هەڵبژاردە میوانەكانی پاڵەوانێتییەكە.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا چیلی بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و لە خولەكی (41) ئیرك بولگار گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كردو گێمی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

لە گێمی دوەمی یارییەكەدا ڤیداڵ و هاوڕێكانی بە ئاستێكی بەرزتر دەركەوتن و فشارەكانیان بۆ سەر تۆڕی گۆڵی ژاپۆن چڕتر كردەوە تا لە خولەكی (54) ئیدواردۆ ڤارگاس گۆڵی دەمی بۆ چیلی تۆمار كرد، لە خولەكی (82) ئەلێكسیس سانچێز گۆڵی سێیەمی بۆ چیلی تۆمار كرد، دوای تەنها یەك خولەك لەم گۆڵە ئیدواردۆ ڤارگاس گۆڵی چوارمی بۆ هەڵبژاردەی چیلی تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەی چیلی كۆتایهات و ژاپۆنیەكان لە یەكەم ئەزمونیان لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا دوچاری شكستێكی سەخت هاتن.
Top