فرانچیسكۆ تۆتی هۆكاری وازهێنانی یاریکردنی ئاشكرا دەكات
تۆتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە كە لە رۆما بوین بۆ ئەوە لە رۆما بوین كە پرۆژەیەكی وەرزشی بەهێز ئەنجام بدەین، بەڵام بە هیچ شێوەیەك سەرۆكی یانەكە هاوكار نەبوە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە، نازانین چی رودەدات و نازانم چی بڵێم، بەڵام ئەمە رۆمایەكی تەواو جیاوازە لە روی كارگێڕییەوە.
ئەو ئەستێرەیەی پێشوی یانەی رۆما گوتیشی: من قسەم لەگەڵ كۆنتی كرد، وە ئەو راهێنەرەم رازی كرد بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری رۆماو پێكەوە پرۆژەیەكی وەرزشی نوێ ئەنجام بدەین، بەڵام كارەكان كێشەیان تێكەوت و سەرۆك كەسێكی دیكەی كردە راهێنەرو هەر زو هاتنی كۆنتی بۆ یانەكەمان رەتكردەوە.
پادشای رۆما گوتیشی: كاتێك تۆ ئەتەوێت پلان دابنێیت بۆ بەرو پێشچونی یانەكە، بەڵام لە لایەكی دیكەوە پلانەكانت لێ تێك دەدەن باشترە ئەو جێگایە جێبهێڵێت، لە پێناو بەرژەوەندی یانەكە.
لە كۆتایدا تۆتی گوتی: من تەنها رانێریم وەك راهێنەر هێنایە یانەكەو ئەویش خاوەنی كەسایەتیەكی بەهێز و ئەنجامی باش بو، دێ رۆسی وەرزی داهاتو یاریی بۆ هیچ یانەیەكی دیكە ناكات و هەردوكمان پێكەوە دەچینە نێو یاریگای رۆما و لە كۆرفاسودی رۆما دادەنیشین.