به‌رپرسی کارەکانی نه‌یمار کار بۆ گەراندنەوەی دەکات بۆ ئیسپانیا
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، زاهافی، كه له خانه‌واده‌ی نه‌یماره‌وه نزیكه، هه‌وڵ و گفتوگۆیه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ ئیسپانیا ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و هه‌واڵه دوای لێدوانه‌كانی ناسڕ خلێفیی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دێت، كه رایگه‌یاند، چیدیكه درامای له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ناوێت، ئه‌م لێدوانه‌ش وه‌كو رۆژنامه‌كه شرۆڤه‌ی بۆ كردووه، ده‌رگه‌ی رۆیشتنی نه‌یمار له پاریس ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی لێكیپ، بارسێلۆنا دیارترین لایه‌نه، كه بایه‌خ به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ ریزه‌كانی ده‌دات، هاوكات په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نه‌یمار له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌رازیل بۆ بارسا.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسا، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو لایه‌ك.
هاوكات به‌دوور نازانرێت بارسا و سانجێرمان رێككه‌وتنێكی گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانان بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار، به تایبه‌تی بارسا پێویستی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه هه‌یه، كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار داوای لێده‌كرێت.