سادیۆ مانێ: كاتێك مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت یان ده‌بێته‌ یاریزانی تۆپی پێ نابێ تووشی له‌خۆباییبوون بێت

سادیۆ مانێ: كاتێك مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت یان ده‌بێته‌ یاریزانی تۆپی پێ نابێ تووشی له‌خۆباییبوون بێت
سادیۆ مانێ، هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون تووشی له‌خۆباییبوون نه‌بێت و ده‌ڵێت: پێویسته‌ پاره‌ ببه‌خشنه‌ هه‌ژاران.

له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ل ماڵپه‌ڕی ئۆنزی مۆندیالی فه‌ره‌نسی، مانێ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ موسڵمانه‌ و گوتی: سوپاس بۆ خوا كه‌ من موسڵمانم، من شانازی به‌ ئایینی خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م.

مانێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ كه‌سی موسڵمان پابه‌ندبێت به‌وه‌ی له‌ ئایینه‌كه‌یدا هاتووه‌ و گوتی: ئێمه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبووین پێویسته‌ پاره‌ بده‌ینه‌ هه‌ژاران.

مانێ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر 10 یان 20 یۆرۆ بده‌یته‌ هه‌ژارێك؟ ئه‌و پاره‌یه‌ هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر تۆوه‌ نابێت و هه‌ندێك له‌ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی ئه‌ویش ده‌گۆڕی، ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌ین و پابه‌ندبین به‌وه‌ی قورئان پێمانی ده‌ڵێت.

مانێ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیكرد كه‌ مرۆڤ كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت یان ده‌بێته‌ یاریزانی تۆپی پێ، نابێ تووشی له‌خۆباییبوون بێت و گوتی: مرۆڤ نابێ رابردووی خۆی له‌بیر بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له‌ ژینگه‌یه‌كی هه‌ژار و دواكه‌وتوو پێگه‌یشتبێت.
Top