لێكێپی فه‌ره‌نسی: گومان له مانه‌وه‌ی نه‌یمار له پاریس سانجێرمان ده‌كرێت
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه رایگه‌یاند: كارگێری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه نه‌یمار له بازاری گواستنەوەی ئه‌م هاوینه‌دا بفرۆشێت و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نیا یه‌ك مه‌رجی هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌شڵێت: به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان چیدی لاریان نابێت له فرۆشتنی نه‌یمار به یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر له فرۆشتنی به‌ده‌ستبهێنن.
نه‌یمار له هاوینی 2017 به 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه چووه پاریس سانجێرمان، به‌ڵام وادیاره په‌شیمانه له‌و هه‌نگاوه‌ی و ده‌یه‌وێ له‌و یانه‌یه و له خولی فه‌ره‌نسی بڕوات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌یمار ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی بارسێلۆنا، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ریال مه‌دریدیش خوازیاری كڕینی نه‌یماره.
لێكێپ باس له‌وه ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆناردۆ بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌نگاوی زۆری له‌پشته‌وه‌یه، كه له‌وانه‌یه یه‌كێكیان خۆڕزگاركردن بێت له نه‌یمار، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی له‌نێو یاریگه و له ده‌ره‌وه‌ش دروستی ده‌كات.
ناسر خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش له لێدوانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی كرد و گوتی: له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك ناكه‌ین، پێویسته هه‌موویان به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ڵگرن، ئه‌گه‌رنا ده‌رگه‌ی رۆیشتن له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌یه، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌كانی ببێت.