ئەمرۆ له‌ خولی نایابی عێراق هه‌ولێر رووبه‌ڕووی به‌غدا ده‌بێته‌وه‌

ئەمرۆ له‌ خولی نایابی عێراق هه‌ولێر رووبه‌ڕووی به‌غدا ده‌بێته‌وه‌
ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 32ـی خولی نایابی عێراقی، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی به‌غدا، بریاریشە یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7:30ـی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش‌ دووه‌م یاریی هه‌ولێره‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ ماوه‌ی پێنچ رۆژ له‌ شاری به‌غدا ده‌یكات.

یانەی هه‌ولێر دوای دۆڕانیان له‌ هەفتەی رابردوو به‌رامبه‌ر بە یانەی شورته‌ ده‌یانه‌وێت قه‌ربووی ئه‌و شكسته‌ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ یانه‌ی به‌غدا ببنه‌وه‌.

هه‌ولێر له‌ كۆی 31 یاریی 10 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و 9 یارییش یه‌كسان بووه‌ و 12 یارییشی دۆڕاندووه‌، خاوه‌نی 39 خاڵه‌ و له‌ خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت، محه‌مه‌د جه‌فال به‌ 9 گۆڵ گۆڵكاری یانه‌ی هه‌ولێره‌ له‌م وه‌رزه‌ی خۆلی نایابی عێراقی.

به‌غداد، له‌ 31 یاریی 10 بردنه‌وه‌ و 11 یه‌كسان و 10 دۆڕانی هه‌یه‌ و خاوه‌نی 41 خاڵه‌ و پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه‌، مسته‌فا كه‌ریم به‌ 10 گۆڵ گۆڵكاری یانه‌ی به‌غدایه‌.
Top