هیوادارم گرنگى به وه‌رزشى كچان بدرێت
هیوادارم گرنگى به وه‌رزشى كچان بدرێت
قه‌زاى دوكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى چه‌ندین تیپى جۆراوجۆره له یارییه وه‌رزشیه‌كان،تیپى فوتساڵى یانه‌كه‌ش یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له داهاتوو چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له سنوورى قه‌زاى دوكان تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه به‌م كچه یاریزانانه بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى فوتساڵى نایابى كوردستان ، لۆزان فایه‌ق یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 2000ى قه‌زاى دوكانه ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
فۆتۆ: هونه‌ر یه‌عقوب
* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه ساڵانه خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه؟
- ئه‌م یارییه له ئێستادا له ئاستێكى زۆر باشدایه.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-بێگومان كه‌مى چاڵاكییه‌كانى فوتساڵ هۆكاره بۆ كه‌مى به‌ره‌ووپێشچوونى وه‌رزشى كچان له كوردستان.
* پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه؟
-هاوكارى مادى و مه‌عنه‌وى یانه‌كان بكرێت و به‌رده‌وام كردنه‌وه‌ى خولى فوتساڵ و چاڵاكى زیاتر ئه‌نجام بدرێت.
* گرفتى ئه‌م یارییه له چى ڕه‌نگده‌داته‌وه؟
-كه‌مى توانای دارایى و كه‌مى كردنه‌وه‌ى خول بۆ كچان ، زیاتر گرنگیدان به كوڕان له چاو تیپه‌كانى كچان ئه‌وانه هه‌مووى گرفته .
* له‌هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌شكراوه؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووى خۆت؟
-ئینشاللا هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى خۆمان (دوكان)به‌رده‌وام ده‌بم، به‌هیواى یانه‌كه‌مان ببێته پێشه‌نگ له كوردستان و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-گرنگى به وه‌رزشی كچان بدرێت، كچانیش هیچیان كه‌متر نییه له كوڕان هه‌تاكو گرنگى به وه‌رزشى كچان نه‌درێت، هیوادارم به‌رپرسانى وه‌رزشى چاوێك به وه‌رزشى كچان بخشێنه‌وه و هۆلێكى داخراویش بۆ یانه‌ى دوكان دابین بكرێ، چونكه هیچ هۆلێكى وه‌رزشیمان نییه.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه؟
-بێگومان ئه‌وه خه‌ونى من و هه‌موو كچه یاریزانه‌كانى تره كه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بكه‌ین، هیوادارم ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه دروست بكرێ و منیش یه‌كێك بم له یاریزانه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزان؟
- خه‌ون و هیواى منه رۆژێك بێت له كوردستان وه‌رزش به‌ره‌ووپێش بچێت و منیش یه‌كێك بم له یاریزانانى ووڵاته‌كه‌م بتوانم ئاستێكى به‌رزم هه‌بێت..
*به كام یاریزانى جیهانى سه‌رسامیت؟
-نیماری به‌رازیلی.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى به وه‌رزشكاران ده‌كات له كوردستان.