شه‌قلاوه و چه‌مچه‌ماڵ خۆیان گه‌یانده خولى پله یه‌كى كوردستان
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى شه‌قلاوه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و چه‌مچه‌ماڵى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى دوای ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه به‌پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه و كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست به‌رز توانیان به‌شدارى له كێبركێ خولى یانه پله دووه‌كان بكه‌ن، كه خوله‌كه به‌به‌شدارى 12 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان كه دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه یارییه‌كانیان ئه‌نجامدا، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاری ئاست به‌رز له نێوان تیپه‌كانى به‌شدارى بووى هه‌ردوو كۆمه‌ڵه یانه‌ى شه‌قلاوه دواى ئه‌نجامدانى پێنج یارى به كۆكردنه‌وه‌ى 12 خاڵ ، به‌جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى پیشه‌سازى توانى سه‌ركه‌وێت بۆ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵیش له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌می پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌نجامدانى پێنج یاری له‌خوله‌كه به كۆكردنه‌وه‌ى 12 خاڵ به جیاوازى گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى بازیان و رانیه توانى پلێتى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، بڕیاریشه وه‌رزى نوێ خوله‌كه، یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ دواى چوار ساڵ له چاوه‌ڕوانى جارێكى تر توانى خۆى بگه‌ینێته‌وه ریزى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2015به سزاى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان تیپه‌كه دابه‌زێنرا بوو بۆ ریزى یانه پله دووه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵ یانه‌ى چه‌مچاڵ به راهێنه‌رایه‌تى هه‌رێم كه‌لاری راهێنه‌رى یانه‌كه و ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى نه‌ورۆز توانى جارێكى تر یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌رى ئه‌نفاڵ بگه‌رێنته‌وه بۆ خولى پله یه‌ك و یانه‌كه‌ش خه‌ونى زیاترى هه‌یه له وه‌رزى نوێ.
كارزان كانه‌بی