پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر نازناوى خولى نایابى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر نازناوى خولى نایابى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر نازناوى خولى نایابى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م ساڵ به‌به‌شدارى 14 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان له‌ نێوان یانه‌كان به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى 182یارى له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خوله‌كه‌ كێبڕكێ كردنى به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى شاره‌كانى كوردستان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، دواجار یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر توانى به‌ لێهاتووى یاریزانان و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران نازناوى خوله‌كه‌ بۆ خۆى یه‌ك لاى بكاته‌وه‌ و قه‌لغانى خوله‌كه‌ بهێنێته‌وه‌ پیرمام،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 26یارى له‌سه‌رجه‌مى خوله‌كه‌ 14یارى به‌ سه‌ركه‌وتن به‌ سوودى خۆى كۆتایی پێهێنا، شه‌ش یاریش یه‌كسان بوون و شه‌ش یاریش دووچارى شكست هات، توانى به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 48خاڵ ببێته‌ پاڵه‌وانى كوردستان و یانه‌ى نه‌ورۆزیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 44خاڵ پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا، هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئاكرێ و گازى باكووریش دابه‌زین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ، دیارعه‌لی یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 20گۆڵ بووه‌ گۆڵكارى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top