ئامانج فه‌خره‌دین كۆتایی به ژیانى وه‌رزشی خۆى هێنا
ئامانج فه‌خره‌دین به‌رگریكاری یانه‌ى وه‌رزشیى ئارارات ماوه‌ى چوار وه‌رزه له ریزى یانه‌كه توانیویه‌تى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات به درێژایی خوله‌كانى كوردستان، ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پیرمام توانى پله‌ى سێ یه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، دوایی كۆتایى یارییه‌كانى وه‌رزى ئه‌مساڵ بڕیارى وازهێنانى دا له یارى كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كان دواى نزیكه‌ى بیست ساڵ له وه‌رزش كردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى(هه‌ولێر،بروسك،پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، ئاسۆ، زاخۆ، گازى باكور، ئارارات) یارى كردووه،له‌باره‌ى وازهێنانى له یارى كردن ئامانج فه‌خره‌دین بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ئه‌وه بڕیارى كۆتایمه و وازم له یارى كردن هێنا، تاكو ئێستاش بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه بگه‌رێمه‌وه ناو یاریگاكان، ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كان نزیكه‌ى بیست ساڵ له خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بوویمه و چه‌ندین ئه‌نجامى باشم له‌گه‌ڵ یانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه،له‌بارى ئاستى كوردستانیش ناوبراو گوتى"ئاستى خولى نایابی كوردستان زۆر باش بووه له رووى كێبڕكێ كردن، به‌ڵام ناكرێ خول ئه‌و هه‌مووه دواخستنه‌ى تێدابێت، ناكرێت خولێكى گه‌وره ده‌ستپێك و كۆتایی یارییه‌كانى دیار نه‌بێت، له روى كاته‌وه زۆر كهموڕى هه‌بوو،له‌باره‌ى رووكردنه كارى مه‌شق و راهێنه‌رایه‌تى گوتى" له ئێستا بیرم له كارى راهێنه‌رایه‌تى نه‌كردۆته‌وه، ده‌مه‌وێ ئه‌م ماوه‌یه پشوو بده‌م.
كارزان كانه‌بی