به‌هۆى نه‌بوونى تواناى دارایى گرنگى به‌م یارییه نادرێت
به‌هۆى نه‌بوونى تواناى دارایى گرنگى به‌م یارییه نادرێت
هه‌ر چه‌نده یارى كیك بۆكسێنگ وه‌كو پێویست گرنگى پێ نه‌دراوه له چاو یارییه‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاركانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین یاریزانى به‌توانان كه توانیویانه رۆڵى كارا بگێرن له‌به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته له پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، فریاد محه‌ممه‌د یه‌كێك له‌م یاریزانه به‌توانایانه‌یه كه ل مه‌دالیاى زێر چه‌ندین پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تى مه‌دالیاى جۆراوجۆری بۆكوردستان به‌ده‌ست بهێنێت شان به‌شانى چه‌ندین وڵاتانى دونیا، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1987ى شارۆچكه‌ى پیرمامه ئێستاش له‌ریزى یانه‌ى ئارارات یارى ده‌كات له شارۆچكه‌ى پیرمام ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى ناوبراو كرده، ناوبراویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ئێمه‌ى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى كیك بۆكسینگ چۆن ده‌بنى؟
- له‌ئاستێكى زۆر باشدایه یارییه تاكه‌كان، له ووڵاتانى ده‌ره‌وه گرنگی زۆرى پێ ده‌درێت، به‌ڵام له كوردستان هیچ گرنگیه‌كى پێ نادرێت.
*بۆچى یانه‌كانى كوردستان گرنگى به‌م یارییه ناده‌ن وه‌كو پێویست؟
- به‌هۆى نه‌بوونى تواناى دارایى گرنگى به‌م یارییه نادرێت، به‌ڵام له‌ر ێگاى ئه‌م یارییه ده‌توانین زۆر كار ئه‌نجام بده‌ین و مه‌دالیای جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهێنین له سه‌ر ئاستى عێراق و جیهانیش.
*پشتگوێ خستنى ئه‌م یارییه بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟
-ته‌نیا لایه‌نى داراییه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر نا یاریزانى زۆر به‌توانا له‌م یارییه بوونى هه‌یه له كوردستان.
*چى بكرێت باشه بۆ به‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان؟
-ده‌بێت گرنگى به‌م یارییه بدرێت به گشتى، جگه له‌وه‌ش رێكه‌وتن هه‌بێت له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، له كوردستان ئه‌م یارییه بێ خاوه‌نه.
*كێشه‌و گرفتان چیه وه‌كو یاریزان؟
-گرفتى ئه‌م یارییه زۆره یه‌كێك له‌م گرفتانه بۆ هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى ده‌ره‌وه ده‌بێت یاریزانى له‌سه‌ر گیرفانى خۆمان به‌شدارى پاڵه‌وانیتیه‌كانى ده‌ره‌وه بكه‌ین.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزان؟
-له ساڵى 1998وه ده‌ستم به‌م یارییه كردوه و چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى كوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تى له چه‌ندین ووڵات به‌شداریم كردوه، ئه‌نجامى گه‌وره‌م به‌ده‌ست هێناوه .
*هیچ یانه‌یه‌ك داواى یارى كردنى لێ كردووى؟
-ته‌نیا ئارارات و هه‌ر به ناوى ئه‌وانیش به‌شدارى سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ده‌كه‌م.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ دوا رۆژى خۆت وه‌كو پاڵه‌وانێك؟
-به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌م هه‌یه له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى تر به‌شدارى بكه‌م به‌تایبه‌تى پاڵه‌وانه‌تى جیهان كه بڕیاره له وو‌ڵاتى نه‌مسا به‌رێوه بچێت له داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم گرنگى زیاتر به‌تواناى خۆم و ناوى كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه.
*كێ هاوكاریت ده‌كات بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان؟
-مامۆستا شه‌كیب زۆر هانم ده‌دا بۆ ئه‌م یارییه وه‌كو راهێنه‌ر، وه‌كو یاریزانیش متمانه‌ى زۆرم به خۆم هه‌یه كه ده‌توانم ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م له‌م یارییه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دڵسۆزییه به‌رده‌وامه‌ى كه بۆ یاریزانانى كوردستانى هه‌یه خزمه‌تێكى گه‌وره به‌م یاریزانانه ده‌كات.