كۆڤان حه‌سه‌ن به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ى مه‌دالیا
كۆڤان حه‌سه‌ن یاریزانى گۆڕه‌پان ومه‌یدانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی به‌رده‌وامه له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه و كۆكردنه‌وه‌ى مه‌دالیاى جۆراوجۆر له پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له دواین به‌شدارى كردنیشى له پاڵه‌وانێتى مه‌راكیشى نێوده‌وڵه‌تى له وو‌ڵاتى مه‌غریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وه‌كو تاكه یاریزانى كورد به‌شداربوو كه 350یاریزان له زیاتر له 33وو‌ڵاتى جیهان به‌شدارییان له كێبڕكێیه‌كان كردبوو توانى دوو مه‌دالیاى زێو به‌ده‌ست بهێنێت، كۆڤان له هه‌ردوو كێبركێ هاوێشتنى رمح و پارسه‌نگ به‌شدارى كردبوو و توانى له نێو یاریزانان به‌شداربوو پله‌ى دووه‌م له هه‌ردوو یارى به‌ده‌ست بهێنێت، له یارى هاوێشتنى رمح توانى به درێژایی 38مه‌تر 80سم بهاوێت، له پارسه‌نگیش 10مه‌تر و 70سم بوو، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بووكێبڕكێ به‌هێز له نێوان یاریزانان هه‌بوو، بڕیاریش وایه له داهاتوو كۆڤان حه‌سه‌ن به‌شدارى له كێبڕكێ ئۆڵۆمپیاتى تۆكیۆ بكات بۆیه ئاماده‌كارى بۆ ئه‌ویش ده‌كات، كۆڤان حه‌سه‌ن وه‌كو تاكه یاریزانى كوردى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئۆڵۆمپیات به‌شدارى كردووه و خاوه‌نى چه‌ندین ریكۆردی جیهانییه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجامى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنێت.
كارزان كانه‌بی