دهۆك هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه بۆ خولى عێراق ده‌دات
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی دهۆك له خوله‌كانى عێراق دووركه‌وتۆته‌وه به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه رووى له هه‌رێمى كوردستان كردبوو، یانه‌ى دهۆكیش نه‌یتوانى وه‌كو پێویست به‌شداربێت له خوله‌كه، ئێستا جارێكى هیواى یانه‌كه‌یه بتوانێ بگه‌رێته‌وه خولى عێراق و هانده‌رانى ئاشت بكاته‌وه به خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراقی، له‌م باره‌شه‌وه محهممهدعهلى به‌رپرسى راگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" تاكو ئێستا به فه‌رمى هیچ ههنگاوێمان نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌شدارى خولى عێراقی بكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بهشداربى بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش پێنج بۆ شه‌ش یاریزانى پیشگه‌ر سكاڵایان له‌سه‌ر یانه‌ى دهۆك تۆماركردوه له یه‌كێتى تۆپى پێى نێوده‌وڵه‌تى (فیفا) داواى مافی خۆیان ده‌كه‌ن كه بڕى گرێبه‌سته‌كانه، تاكو ئه‌و پارانه‌ش به یاریزانه‌كان نه‌درێت ئه‌و یاریزانانه‌ى سكاڵاكانى خۆیان ناكشێنه‌وه له فیفا ئێستا هه‌وڵدان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانانه گفتوگۆ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كانى نێوانیان كه له نێو ئه‌م یاریزانانه پیشه‌گه‌رى سورى و عێراقی هه‌یه، تاكو سه‌رجه‌م گرفته‌كانمان سه‌رجه‌مى چاره‌سه‌ر نه‌بێت، یانه‌ى دهۆك ناتوانێ به‌شدارى خولى عێراقی بكات، گوتیشى" ماوه‌ى مانگێكه هه‌وڵدانى به‌رده‌وام هه‌یه بۆ به‌شدارى كردن له خوله‌كانى عێراقی ، تاكو ئێستاش گرفته‌كان وه‌كو خۆى ماوه كارگێڕى یانه‌ش له هه‌وڵى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یانه‌ى دهۆكیش گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر بێت ده‌بێت جارێكى تر له خولى پله یه‌كه‌كانى عێراقی ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بگه‌ینێته‌وه خولى پله نایابى یانه‌كانى عێراق، تۆپى پێى یانه‌ى دهۆك ناوێكى دیار بووه له خولى عێراقی له ماوه‌ى رابردوو، به‌ڵام گرفته داراییه‌كان رێگری زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه له خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق داببڕێت، بۆیه تیپه‌كه هه‌موو هه‌ولێكى بۆ به‌شدارى كردبووه له خولى كوردستان له ماوه‌ى رابردووئێستا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ردوو خوله‌كه به‌شداربن.
كارزان كانه‌بی