په‌روه‌رده‌ى به‌رده‌ڕه‌ش نازناوى باله‌ى پاڵه‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمى به‌ده‌ستهێنا
له درێژه‌ى چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى تۆپى باله‌ى كوڕان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى دواین چاڵاكى له‌م ساڵ ئه‌ویش ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى تۆپى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم بوو كه تێدا هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى(ناوه‌ندى هه‌ولێر،هه‌ڵه‌بجه،كه‌ركووك،شێخان،به‌رده‌ڕه‌ش،خانه‌قین) له په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك به‌شدارییان له كێبڕكێیه‌كان كردبوو بۆ ئاستى پۆڵى (10تا12)ئاماده‌یی بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ یارییه‌كانى له هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو، له شارى هه‌ولێر له هۆڵى داخراوى شه‌هید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیاران وژماره‌یه‌ك له هانده‌رانی وه‌رزشی كۆتایی هات به یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم كه دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاری له نێوان تیپه به‌شداربووه‌كان هه‌ریه‌ك، له په‌روه‌رده‌كانى كه‌ركووك و به‌رده‌ڕه‌ش گه‌یشتنه یارى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، له یارى كۆتایش كوڕه یاریزانانى هه‌ردوو تیپى یارى فیناڵ به درێژایی یارییه‌كه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له یارییه‌كه خاڵ له دواى خاڵ تۆماربكه‌ن، سه‌رئه‌نجامیش كوڕانى په‌روه‌رده‌ى به‌رده‌ڕه‌ش به ئاستێكى به‌رز یارییان دهكردئهزموونیانى باشیان ههبوولهم یارییه توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامى(3-1)گێم له كوڕانى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك ببه‌نه‌وه و ببنه پاڵه‌وانى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم، په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك و خانه‌قینیش پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بووى په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی