گرنگى بدرێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى كچان

گرنگى بدرێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى كچان
ته‌نیائه‌حمه‌د راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى دووكان

گرنگى بدرێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى كچان

قه‌زاى دووكان یه‌كێك له‌و قه‌زایانه‌ى كه‌ ژماره‌یه‌ك زۆر وه‌رزشكاری له‌ خۆ ده‌گرێت، خاوه‌نى چه‌ندین وه‌رزشكاری به‌توانایه‌ له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان له‌ یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان تیپى تۆپى پێى كچان تیپى دووكانیش یه‌كێك له‌م تیپانه‌ى كه‌ خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى به‌توانایه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، یه‌كێك له‌م ئافره‌ته‌ وه‌رزشوانانه‌ى كه‌ر ۆلێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ چ له‌ بوارى راهێنه‌رى ئه‌ویش ته‌نیا ئه‌حمه‌ده‌، ئه‌و له‌دایك بووى ساڵى 1993ى شارى دووكان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى Cى ئاسیاوییه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا یاریده‌ده‌رى تیپى تۆپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى دووكانه‌ ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.

دیمانه‌: كارزان كانه‌بی

فؤتؤ:هيَنةر يةعقوب

*چۆن بوو بوارى راهێنه‌ریت هه‌ڵبژارد؟

-من حه‌زو خولیام بۆ بوارى وه‌رزشى وای لێكردم كه‌ ئه‌م یارییه‌ هه‌ڵبژێرم.

*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌ ئه‌ویش تۆپى پێى بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت؟

-له‌ ئێستادا شاره‌كه‌م پێویستى پێمه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تى فوتساڵى كچانى دووكانم گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، راسته‌ قورسه‌ به‌ڵام هه‌وڵدان و كۆڵنه‌دان ده‌بێته‌ هۆى گه‌یشتن به‌ لوتكه‌.

*بیرت له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ تیپێكى تۆى پێى كچان درووست بكه‌ى له‌ شارى دوكان؟

-من ئێستا تیپى كچانى دووكانم درووست كردوه‌ له‌ ساڵانى ئاینده‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌وه‌ به‌ژداری خوله‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین.

*ئاستى یارى تۆپى پێى كچان چۆن ده‌بینى له‌ كوردستان؟

-خولى نایابی كچان ساڵانه‌ئه‌نجام ده‌درێت زۆر به‌هێزه‌ و له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌،یانه‌كانیش ساڵانه‌ كێبڕكێ زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى نازناوه‌كه‌.

* چى بكرێت باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان به‌ره‌وو پێش بچێت؟

-گرنگى بدرێت به‌ كردنه‌وه‌ى خولى كچان له‌ قوتابخانه‌كانه‌وه‌ دواتر بۆ فێرگه‌كان و یانه‌كان به‌رده‌وام خولى فوتساڵ بكرێته‌وه‌ و مامۆستایانى وه‌رزش هانده‌رى كچان بن تا تواناكانى خۆیان نه‌شارنه‌وه‌.

*به‌رنامه‌ت چیه‌ بۆ خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟

-ده‌مه‌وێت تیپێكى تۆكمه‌ى كچان دروست بكه‌م و به‌شدارى خوله‌كانى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ى وولات بكه‌م.

*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه‌ وه‌رزشكارێك؟

-له‌ داهاتوودا شاره‌كه‌م یه‌كێك بێت له‌ پاڵه‌وانانى ووڵات.

*چى به‌و كچانه‌ ده‌لێ هاتنه‌ نێو بوارى راهێنه‌ری؟

- ئومێد ده‌كه‌م كچان به‌رده‌وام بن و كۆڵنده‌ن هیچ شتێك كارییان لێ نه‌كات و واز له‌ حه‌ز و خولیاكانیان نه‌هێنن.

*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟

-ئومێد ده‌كه‌م جیاوازى نه‌كرێ له‌ نێوان كچان و كوڕان، گرنگى زیاتر بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ رێگره‌ له‌ ئه‌قلییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ قبولی ناكات كچان تۆپى پێى بكه‌ن، هیواخوازم پشتگیری كچان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بێته‌ پێش به‌رپرسان له‌ ئاست كچان كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بن.

*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟

-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌رده‌وامى خزمه‌تكردنتان به‌ شاره‌كانى كوردستان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى وه‌رزشكارى ئافره‌ت به‌بێ جیاوازى.

Top