جه‌رجیس ره‌شید چاوى له‌ رێكۆردی تازه‌یه‌

جه‌رجیس ره‌شید چاوى له‌ رێكۆردی تازه‌یه‌
جه‌رجیس ره‌شید چاوى له‌ رێكۆردی تازه‌یه‌
جه‌رجیس ره‌شید یاریزانى شیناولێدان و خاوه‌نى دوو ریكۆردى جیهانى ئێستا له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى جیهانى له‌ سه‌ر ئاستى گینس له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌شدارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ریكۆردی تازه‌ بشكێنێت، جه‌رجیس ده‌یه‌وێت جارێكى ترى چانسى خۆى تاقیبكاته‌وه‌ بۆ شكاندنى ریكۆردی نوێ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى جیهانى له‌م باره‌شه‌وه‌ جه‌رجیس ره‌شید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو پاڵه‌وانێك سوپرایزى گه‌وره‌م هه‌یه‌ بۆ هه‌موو عێراق، ده‌مه‌وێت كارێك بكه‌م كه‌ تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك ئه‌نجامى نه‌دابێت، ریكۆردی جیهانى گینس له‌سه‌ر ناوى خۆم تۆماربكه‌م، له‌ مانگى پێنجى ئه‌مساڵ له‌ دواى مانگى ره‌مه‌زان به‌شدارى كێبركێیه‌ك بكه‌م، ئه‌م جاره‌س هه‌ر له‌ یارى شیناولێدان به‌شدارى ده‌كه‌م كه‌ 50 ساڵه‌ هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ریكۆرده‌ بشكێنم له‌ ماوه‌ى بیست خوله‌ك هه‌زار شیناو لێبده‌م، هه‌شتا شیناو له‌ یه‌ك خوله‌ك و بیست كیلۆ له‌سه‌ر پشتم دابنێم، له‌ باره‌ى پشتیوانى كردنیشى وه‌كو یاریزانێكى كوردگوتى" محه‌ممه‌د حلبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هاوكاریم ده‌كات ده‌مه‌وێ ریكۆری Kingpushupsله‌سه‌ر ناوى خۆم تۆماربكه‌م له‌ مێژوودا،گوتیشى " حكومه‌تى فیدرالى به‌لێنى هاوكارى كردنى منی داوه‌، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنم.
گۆران كاوه‌
Top