ئازاد هه‌مزه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى جیهانى

ئازاد هه‌مزه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى جیهانى
ئازاد هه‌مزه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى جیهانى
دواى ئه‌وه‌ى ئازاد هه‌مزه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو توانى له‌ پاڵه‌وانێتى جیهانى نوفیس له‌ یارى له‌شجوانى له‌ ووڵاتى دانیمارك توانى پله‌ى یه‌كه‌م له‌ كێشى 100كگم به‌ده‌ست بهێنێت، ئێستاش له‌ ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو به‌توانێ ئه‌نجامى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئازاد هه‌مزه‌ پاڵه‌وانى له‌شجوانى له‌ قه‌زاى خه‌بات بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" له‌ ئاماده‌كارییه‌كانى خۆم به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم جوانى و ئاستى خۆم بپارێزم بۆ به‌شدارى كردنم له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو، گوتیشى" له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌م ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د له‌ سه‌ر هێلم بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى جیهانى بكه‌م، چاویشم له‌وه‌یه‌ ریكۆردێكى جیهانى تازه‌ بشكێنم له‌سه‌ر ناوى خۆم ئێستاش له‌ چاوه‌ڕوانى راهێنه‌ره‌كه‌مم بۆ ئه‌وه‌ى ناوى یه‌كێك له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ جیهانیه‌كانم بۆ بنێرێت بۆ به‌شدارى كردن منیش ئاماده‌كارى زیاتر بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بۆ گه‌شتم كردنم به‌ شێوه‌یه‌كى ته‌واو ئاماده‌ بم، گوتیشى " سه‌رجه‌م به‌شدارى كردنم له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان پێویستى به‌ تواناى داراییش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشترین شێوه‌ ئاماده‌كارى پێویستى بۆ بكه‌م، چاویشم له‌وه‌یه‌ دڵى سه‌رجه‌م هانده‌رانم خۆشبكه‌م ئه‌وانه‌ى چاویان لێمه‌ كه‌ ده‌توانم ئه‌نجامى گه‌وره‌ تۆماربكه‌م.
گۆران كاوه‌
Top