فوتساڵى چۆمان چاوى له‌ مانه‌وه‌یه‌

فوتساڵى چۆمان چاوى له‌ مانه‌وه‌یه‌
فوتساڵى چۆمان چاوى له‌ مانه‌وه‌یه‌
تیپى تۆپى پێى فوتساڵى كچانى یانه‌ى چۆمان ئه‌مساڵیش به‌ تیپێكى جیاواز به‌شدارى كردووه‌ له‌ یارییه‌كانى خولى فوتساڵى نایابی یانه‌كانى كوردستان، له‌ یارییه‌كانى رابردوو خاوه‌ن ئاستێكى به‌رز بووه‌ تیپه‌كه‌، كچانى یانه‌كه‌ش چاویان له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى باشتر تۆماربكه‌ن له‌ یارییه‌كانى داهاتوو، له‌م باره‌شه‌وه‌ مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى چۆمان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ئه‌مساڵیش كه‌ به‌شدارین له‌ خولى نایابى فوتساڵى كچان بۆ ئه‌وه‌ به‌شداربووینه‌ كه‌ له‌ خولى نایاب بمێنینه‌وه‌، چونكه‌ یانه‌كه‌مان بارى دارایى زۆر لاوازه‌ تیپێك له‌ قه‌زایه‌ك بێت زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ تیپى پارێزگاكان، به‌ڵام ئاستمان زۆر باشه‌ له‌ چاو ئه‌و باره‌ داراییه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌م خوله‌ بڕیار درابوو هه‌ر یانه‌یه‌ك دوو یاریزانى ده‌ره‌وه‌ بهێنێـت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو یانه‌ى چۆمان نه‌ماتوانى هیچ یاریزانێكى ده‌ره‌وه‌ بهێنین، له‌ قۆناخى یه‌كه‌م ته‌نیا یاریزانێكى بیانی ده‌ره‌وه‌ى عێراقمان هێنا، به‌ڵام ئه‌ویش بۆ قۆناخى دووه‌م جێهێشتین، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خۆم ئه‌زموونى باشم هه‌بووه‌ له‌ خوله‌كه‌ به‌ هیمه‌تى یاریزانان و ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ بتوانین له‌ ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بێت و برده‌وام بێت، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش مه‌زن گوتیشى" هیچ یاریگایه‌كمان نییه‌ بۆ مه‌شقكردنمان، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى شه‌ش یاری له‌ قۆناخى یه‌كه‌م هه‌موو مه‌شقه‌كانم له‌سه‌ر یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكرد ئه‌نجامداوه‌ هیچ هۆلێكمان نه‌بینیوه‌، زۆر سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پایته‌ختى ناحكومى ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمان بووینه‌ له‌ رووى داراییه‌وه‌ هیچ یاریزانێكمان مووچه‌ى نییه‌ له‌ تیپه‌كه‌مان، چونكه‌ وه‌رزشمان خۆش ده‌وێ و یه‌ك خێزانین بۆیه‌ به‌رده‌وامبین و هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ چوارگۆشه‌ى زێرین و ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنین.
گۆران كاوه‌
Top