ده‌بێت هه‌میشه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكاته‌وه‌

ده‌بێت هه‌میشه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكاته‌وه‌
په‌رژین عوسمان یاریزانى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێ
ده‌بێت هه‌میشه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكاته‌وه‌
تیپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ یه‌كێكه‌ له‌و تیپانه‌ى كه‌ له‌ له‌ پارێزگای سلێمانى گرنگى به‌ یارییه‌كانى كچان ده‌دات به‌تایبه‌ت یارى فوتساڵ، یانه‌كه‌ش به‌ ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له‌ سنوورى سه‌نته‌رى شارى سلێمانى تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له‌ یاریزانى به‌تواناى له‌ یانه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا به‌م كچه‌ یاریزانانه‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌ خولى فوتساڵى نایابى كوردستان و عێراق بكات ، په‌رژین عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ و له‌دایكبووى ساڵى 2000ى قه‌زاى سیروانه‌ پێشووتریش یاریزانى تیپى شه‌هیدانى شاره‌زوور بووه‌ ئێستاش یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێیه‌ ، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى فوتساڵ چۆن ده‌بینى؟
-تاڕاده‌یه‌ك باشه‌، به‌ڵام ده‌بێت هه‌میشه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ بده‌ین به‌ره‌ووپێشى ببه‌ین.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-بێگومان ده‌بێت هه‌میشه‌ یه‌كێتى تۆپى پێى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ به‌ره‌ووپێش بچێت به‌ تایبه‌تى فوتساڵى كچان.
*پێت باشه‌ چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى پێى كچان به‌ره‌ووپێش بچێت؟
-كردنه‌وه‌ى خولى تۆپى پێى و پاڵه‌وانیه‌تى له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێوه‌، ئازادى بدرێت به‌ كچان بۆ ده‌ركه‌وتنیان له‌م جۆره‌ یارییه‌،ئاستى رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ش به‌شێكه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى فوتساڵ له‌ چى ده‌بینى؟
-نه‌بوونى یاریگاى پێویستى داخراو و قه‌یرانى دارایى كێشه‌ى سه‌ره‌كین.
*هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستى پێشكه‌ش نه‌كردووى؟
-له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى سیروانى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌ داواكراوم.
*به‌ نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه‌ وه‌رزشكارێك؟
-ئامانجم به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى یاركردنم، وه‌ ته‌واو كردنى قۆناخه‌كانى به‌شى وه‌رزشییه‌.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به‌ راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-نه‌خێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم له‌ بڕى ئه‌وه‌ با گرنگى به‌ ئاستى راهێنه‌ر و یاریزانى كورد بدرێت باشتره‌.
*داوكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-هاوكارى كردنى یانه‌كان له‌لایه‌ن مادى و مه‌عنه‌وى، وه‌ كردنه‌وه‌ى خول بۆ یانه‌كان به‌ تایبه‌تى بۆ كچان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو یاریزانێك؟
-باشتركردنى ئاستى یاریكردنم و ببمه‌ مامۆستاى وه‌رزش بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو خه‌ونه‌كانم هه‌میشه‌ هه‌وڵ داوه‌ خانمان بێنه‌ ناو بوارى وه‌رزش بۆ به‌ره‌ووپێشبردنى ووڵاته‌كه‌م.
*به‌هیواى ئه‌وه‌ نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش به‌شدارى بی له‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌؟
-به‌لێ ئه‌وه‌ هیواى چه‌ند ساڵه‌مه‌، داواكارم ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ دابمه‌زرێت منیش یه‌كێك بم له‌ یاریزانى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌.
*له‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق داواكراوى؟
-به‌لێ داواكرام به‌ڵام به‌هۆى كۆمه‌لێك هۆكاری تایبه‌تى نه‌متوانى بچم.
* به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
-كریستانۆ رۆنالدۆ.
*بۆچى یانه‌ى شه‌هیدانى شاره‌زوورت جێهێشت؟
-له‌ ساڵى 2015 یانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وت بۆ خولى نایاب له‌ ئاستى عێراق پله‌ى دووه‌مان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و كه‌مى یاریزانى كچ تیپه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ من و یاریزانه‌كان به‌خۆبه‌خش یاریمان كرد.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌؟
-زۆر سوپاسى خێزانه‌كه‌م دایك و باوكم و مامۆستاكانم و راهێنه‌رم ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ هاوكار بووینه‌، سوپاسى مامۆستا عه‌باس ده‌كه‌م بۆ هاوكارى به‌رده‌وام، زۆر سوپاس بۆگۆڤاری گوڵان كه‌ به‌رده‌وام هاوكاری یاریزانان بووینه‌.
یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌؟ 12*له‌ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى- پێى عێراق داواكراوى؟ 13*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟ 14*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟ ناوى خۆت و باوكت و بڕوانایت بۆ كردوون له‌گه‌ڵ چه‌ند



Top