پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
به‌ مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى یارى هێزی له‌ش له‌ شاره‌كانى كوردستان و گرنگیدانى به‌رده‌وام به‌م یارییه‌ یه‌كێتى ناوه‌ندى هێزى له‌ش بۆ یه‌كجار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پاڵه‌وانێتى هێزى له‌شى یانه‌ و هۆڵه‌كانى وه‌رزشى به‌رێوه‌ده‌بات، له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌تحى عه‌باس سه‌رۆكى ناوه‌ندى هێزى له‌شى كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو پاڵه‌وانێتى یانه‌ و هۆڵه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ هێزى له‌ش پێنج پرێس بۆ ئاستى خانمان ، یارییه‌كانیش له‌ بنكه‌ى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر له‌ شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ بۆ یه‌كمجاره‌ له‌ سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ ده‌چێت، له‌ باره‌ى به‌شدارى كردنى یانه‌كانیش گوتى" بۆ ئاستى كراوه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م یانه‌ و هۆڵه‌كانه‌ بۆ ئاسته‌كانى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان پێشبینیش ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ یانه‌كانى كوردستان به‌شدارى بكه‌ن، چونكه‌ یه‌كمجاره‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى له‌م جۆره‌ به‌رێوه‌ بچێت بۆ ئاستى كچان، به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین به‌ جوانترین شێوه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ به‌رێوه‌ببه‌ین و ئاماده‌كارى پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین، پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش ماوه‌ى یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كارزان كانه‌بی
Top