پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوى له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستانه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوى له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستانه‌
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاوى له‌ نازناوى خولى نایابى كوردستانه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به‌ تیپێكى ته‌واو جیاواز به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌كه‌ به‌م پێكهاتیه‌وه‌ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى ترى به‌شدار له‌ خولى نایابى كوردستان بكات،یانه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانێ دڵى هانده‌رانى شاد بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ كاوه‌ ئیبراهیم راهێنه‌رى گۆڵپارێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ تیپێكى تۆكمه‌مان كۆكردبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بچینه‌ نێو یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تا راده‌یه‌كیش ئاستى تیپه‌كه‌مان وه‌كو پێویست بووه‌، به‌ڵام ئێستا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ماوه‌، ئه‌وه‌ى وه‌رزش بكات ده‌زانێ كه‌ هێشتا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بلێن نازناوه‌كه‌ یه‌ك لاى كراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌ هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ببینه‌ پاڵه‌وانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ دیار نییه‌، ئاخۆ كێ ئه‌م وه‌رزه‌ نازناوى خولى نایابى كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، گوتیشى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌وه‌ مافێكى ره‌واى خۆمانه‌ و هه‌وڵى ته‌واوى بۆ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌و هیوایه‌شمان تێدایه‌ چ وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران چ وه‌كو یاریزانانیش هه‌موو هه‌وڵ و هیمه‌تى ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ خۆمان به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی
Top