كچانى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌ر نازناوى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمیان به‌ده‌ستهێنا
له هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستان له هۆڵى داخراوى یانه‌ى وه‌رزشیی ئه‌كاد له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه به ئاماده‌بوونى به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتیى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر وبه‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌ر و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیاران وژماهریهكی زۆرى هانده‌رانی وه‌رزشی كۆتایی هات به یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى باله‌ى كچان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم كه تێدا هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى(ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، كۆیه،كه‌ركووك، رۆژهه‌ڵاتى دهۆك،هه‌ڵه‌بجه،خانه‌قین) پ له په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و كه‌ركووك به‌شدارییان له كێبڕكێیه‌كان كردبوو بۆ ئاستى پۆڵى (7تا9)بنه‌ڕه‌تى بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ یارییه‌كانى له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاریش له نێوان تیپه به‌شداربووه‌كان هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و كۆیه گه‌یشتنه یارى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانى وه‌رزش دۆست یارى كۆتایی له نێوان هه‌ردوو تیپ ئه‌نجامدرا، له‌م یارییه‌شدا كچه یاریزانانى هه‌ردوو تیپ به درێژایی یارییه‌كه توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له یارییه‌كه خاڵ له دواى خاڵ تۆماربكه‌ن، سه‌رئه‌نجامیش كچانى په‌روه‌رده‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به پاڵپشتى هانده‌رانیان و ئاست به‌رزى كچه یاریزانه‌كانیان كه زۆربه‌یان له یانه‌ى ئه‌كاد یارییان دهكردئهزموونیانى باشیان ههبوولهم یاریگایه توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامى(3-1)گێم له كچانى كۆیه ببه‌نه‌وه و ببنه پاڵه‌وانى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم، په‌روه‌رده‌ى كۆیه و هه‌ڵه‌بجه‌ش پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بووى په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی