ره‌نگه كچانى فوتساڵى دووكان بكشێنه‌وه
هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌رزه تیپى تۆپى پێى فوتساڵى كچانى یانه‌ى دووكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى به‌شدارى كێبڕكێیه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانییان كردووه، به‌ڵام له ده‌ستپێكى خوله‌كه‌وه ئاست و ئه‌نجامى كچانى ئه‌و یانه‌یه وه‌كو پێویست نه‌بووه، له ئه‌گه‌رى هاوكارى نه‌كردنى یانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسان ره‌نگه تیپى فوتساڵى دووكان له خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان پاشه‌كشه‌بكات، له‌م باره‌شه‌وه (ته‌نیائه‌حمه‌د) راهێنه‌رى فوتساڵى ئافره‌تانى یانه‌ى دووكان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: ئێمه بڕیارى ئه‌وه‌مان داوه ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌مان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هاوكارى نه‌كرێن له خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام جارێك چاوه‌ڕوانین بزانین بارودۆخه‌كه چى به‌سه‌ر دێت، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بوونى توانای دارایى باشه له یانه‌كه‌مان، چونكه هیچ بودجه‌یه‌كمان نییه، جگه له‌وه‌ش سه‌رجه‌م یاریزانانى خۆمان هیچ مووچه‌یه‌كیان نییه جگه له دوو یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌مان نه‌بێ كه مووچه‌ى دوو سه‌د هه‌زارییان پێ ده‌ده‌ین ئه‌وانى تر هه‌مووى كچانى شاره‌كه‌ى خۆمانن به خۆبه‌خشى یارى ده‌كه‌ن، گرفتێكى تر ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م كچانى یانه‌كه‌مان مه‌شقه‌كانیان له شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌فته‌ى یه‌ك رۆژ ئه‌وه‌ش گرفته له رووى جه‌ستییه‌وه ئاماده نابن به ته‌واوى، خۆشمان گرفتى نه‌بوونى هۆڵى داخراوى وه‌رزشیمان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش یاریزانه‌كانمان زۆربه‌ى قوتابین و تاقیكردنه‌وه‌كان گرفتیان بۆ دروست كردووه، ئه‌زموونمان كه‌مه له‌م خوله چونكه یه‌كه‌م ساڵمانه به‌هیواى ئه‌وه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین له یارییه‌كانى داهاتوو.
كارزان كانه‌بی