پێویسته‌ زیاتر گرنگى به‌ كچان بدرێت

پێویسته‌ زیاتر گرنگى به‌ كچان بدرێت
لۆزان فایه‌ق یاریزانى فوتساڵى دوكان
پێویسته‌ زیاتر گرنگى به‌ كچان بدرێت
تیپى فوتساڵى یانه‌ى دوكان یه‌كێكه‌ له‌و تیپانه‌ى كه‌ له‌ له‌ ناوچه‌كه‌یان گرنگى زۆر به‌ یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به‌ ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له‌ سنوورى قه‌زاى دوكان تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له‌ یاریزانى به‌تواناى له‌ یانه‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ به‌م كچه‌ یاریزانانه‌ بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌ خولى فوتساڵى نایابى كوردستان ، لۆزان فایه‌ق یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ و له‌دایكبووى ساڵى 2001ى قه‌زاى دوكانه‌ ، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه‌ ساڵانه‌ خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه‌؟
-ئاستى یارى فوتساڵ له‌ ئێستادا له‌ ئاستێكى باشدایه‌.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-بێگومان نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى و كه‌مى چاڵاكیه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ هۆكاریى دیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌وو پێش نه‌چێت.
* پێت باشه‌ چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه‌؟
-بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى فوتساڵ به‌ره‌ووپێشبچێت، پێویسته‌ زیاتر گرنگى به‌ كچان بدرێت و پاڵه‌وانێتى زیاتر ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر ئاستى كوردستان هاوشانیش هاوكارى مادى بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانین ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین.
* گرفتى ئه‌م یارییه‌ له‌ چى ڕه‌نگده‌داته‌وه‌؟
-گرفته‌كانى ئه‌م یارییه‌ له‌ كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تى و گرنگیدانى زیاتر به‌ تۆپى پێى كوڕان له‌ چاو تیپه‌كانى كچان.
* له‌هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌شكراوه‌؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر بۆم نه‌هاتووه‌.
*به‌رنامه‌ت چیه‌ بۆ داهاتووى خۆت؟
-له‌ داهاتووش به‌رده‌وام بم له‌م یارییه‌، چونكه‌ یارى تۆپى پێى بۆته‌ به‌شێك له‌ ژیانم هاوشانى خۆێندنه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم له‌ تۆپى پێى.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-پێشنیارده‌كه‌م گرنگى زیاتر به‌ یارى تۆپى فوتساڵى كچان بدرێت، چونكه‌ كچه‌ یاریزانى زۆر به‌توانامان هه‌یه‌، به‌هیواى ئه‌وه‌م پاڵه‌وانیتى زیاتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ یاریزانان و كچان.
*له‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق داواكراوى؟
-هه‌ركاتێك پێویستیان به‌من بێت ئاماده‌م.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو یاریزان؟
-هیوخوازم تۆپى پێى كچان به‌ره‌ووپێشبچێت له‌ شاره‌كانى كوردستان، منیش ببمه‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى كوردستان و خزمه‌تى ووڵاتى خۆم بكه‌م.
*به‌ كام یاریزانى جیهانى سه‌رسامیت؟
-میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى.
*به‌هیواى ئه‌وه‌ نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه‌؟
-بێگومان ئه‌وه‌ هیواى من و گشت یاریزانێكى كوردستانه‌، منیش یه‌كێك بم له‌ یاریزانانى ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-ده‌مه‌وێ سوپاسى تایبه‌تى ئێوه‌ بكه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى كه‌ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و جێگاى ده‌ستتان دیاره‌.

Top