كچانى ده‌ربه‌ندیخان نموونه‌ى یاریگاكانى كوردستانن
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مساڵ توانى سهكهوێت بۆ خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، شان به شانى یانه‌ى شێروانه نوێنه‌رایه‌تى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان ده‌كه‌ن له خوله‌كه، له هه‌ر یارییه‌كى یانه‌كه‌ى له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان رێژه‌یه‌كى زۆر له ئافره‌تان ئاماده‌ى بینینى یارییه‌كانى یانه‌كه ده‌بن و به جۆش و خرۆشه‌وه هانى تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ین له دژى هه‌ر یانه‌یه‌ك كه بێته یاریگاى ده‌ربه‌ندیخان، كچانى ئه‌و شاره‌ش بۆماوه‌ى دوو ساڵه ده‌سته‌ى هانده‌رانیان پێكهێناوه به ئاڵاكانیان هانى كوڕانى شار ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هانده‌رانى شاره‌كه له ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان، هاتنى ئافره‌تیش بۆ ناویاریگاكان به تایبه‌تى له ده‌ربه‌ندیخان بۆته نه‌ریت و كه‌لتور له‌م شاره، له‌م باره‌یه‌شه‌وه گۆڤاری گوڵان راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى ئافره‌تان له ناو یاریگاى ده‌ربه‌ندیخان كه نموونه‌یه‌كى جوانى وه‌رزشی به‌م شاره به‌خشیه‌وه ئه‌نجامدا.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
فۆتۆ: هه‌رێم عومه‌ر
هۆگر عه‌بدوللا راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"ده‌ستخۆشى له‌م هانده‌ره دڵسۆزانه ده‌كه‌ن، به‌راستى یاریزانى ژماره 12ن بۆ ئێمه به‌هیواى ئه‌وه‌م هه‌میشه پاڵپشتێكى باشبن بۆمان، هیوادارم هانده‌رانى جێگاكانى دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ى هانده‌رانى كچانى شارهكهكان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت له ناو یاریگاكان بۆ جوانكردن‌و سیمای یاریگاكانمان جوانتر بكه‌ن.
میهره‌بان تۆفیق سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى هانده‌رانى كچانى یانه‌كه بۆ گوڵان به‌م جۆره‌یه قسه‌ى كرد" هه‌مووان ئه‌و شاهیدیهم بۆ ده‌ده‌ن كه تاكه ئافره‌ت بووم ساڵانێك به ته‌نها و له ته‌نیشت هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه له نێو یاریگاكان ئاماده‌یم هه‌بوو بۆ زۆربه‌ى خول و یارییه میللیهكانیش ده‌هاتم، جگه له‌وه‌ش ده‌چووم بۆ ده‌ره‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش بۆ پاڵپشتى برا وهرزشكارهكانم له یارییه‌كانى باله و باسكه و تۆپى پێش، هەڵبەتە ئامانجێکم هەبوو دەمویست ئەو ڕێچکەیە بشکێنم و جیاواز لەنێوان کوڕان و کچان نەبێت و ژنانیش ئازایانەو بوێرانە بێنە دەرێ چیتر خۆیان بەکەم نەزانن . سەرەتا لەنزیکەکانی خۆمەوە دەستم پێ‌کرد ،هەرخولێک بکرایەوە خەڵاتێکی ڕێزلێنانی تیا‌بوو بۆمن کەئەوە بەسەروەتی هەموودنیا ناگۆڕمەوە بەوەش ناوبانگێکم پەیداکردو هەستمەکرد کارەکەم چەند گەورەو پیرۆزە هەمیشە لەئەکاونتەکەمبێ یان ڕووبەڕوو زۆر هانیانەدام و دەسخۆشیان لێ دەکردم خۆشبەختانە چەندین پۆست و نوسینیان بەناومەوە ئەکرا بۆنمونە پیان دەوتم (ژنە ئاڵتونیەکەی شار ) زۆربەی تەلەفزێۆنەکانیش چاوپێکەوتنیان لەگەڵەکردم ئیتر ووردە ووردە دانەدانە خانم ئەهاتن و دواترش ڕێژەکە زۆرتر‌بوو تا وای لێهات ڕێژەکە زۆرتر‌بوو، بەڵام بەپەرش و بڵاوی بەدەوروو بەری یاریگادا بلاوده بوون ،شایەنی باسە دەستەکی هاندەرانی کوڕانی زۆر چالاک و بەتوانمان هەبوو بەئێساشەوە کەزۆرهیلاک ده بن یەکێک لەسەرپەرشتیارە دیارەکانی ئەو دەستەیە برای عەزیزم کاک هه‌رێم لالۆیە و ڕۆژێک پێی ووتم باچارەیەک بۆ ئەو هەموو خانمەبەڕێزانە بدۆزینەوە جێگایەکیان بۆ دابین بکەین و هەرلەوکاتشدا کەمانگی نیسانی ۲۰۱٨بوو یانه‌ى دەربەندیخان لەپلەیەکەکانی کوردستان بوو خاوەنی هاندەرێکی بێ وێنەو بێ شوماربوو بەئێستاشەوە بۆیە دەستەیەکی هاندەرانی خانمانمان دامەزراند بەسەرپەرشتی بەندەو بەهاوکاری زیاترلەحەوت کچی چالاک و بەتوانا بەباجی تایبەتەوەبەهەماهەنگی برا بەڕێزەکانمان لەدەستەی هاندەرانی کوڕان ئەرکەکانمان بریتی بوو لەڕکخستن و دانانی ئەوڕێژەزۆرەی ژنان لەلایەکی یاریگاکەوە هوتاف ووتنەوەو پاڵپشتی یاریزانەکان، بەڵام ئێستا من بەهۆی سەرقاڵیمەوە بەدەوم و ئەرکی ترمەوە بەعەمەلی لەدەستەکە کشاومەتەوە بەڵام لەڕوی مەعنەوییەوە ڕۆژانە ئەیانبینم و هەرشتێکیان هەبێ لەخزمەتیاندام بۆ ئەمجارە ئەرکی کۆکردنەوەی هاوکاری مادیمان گرتۆت ئەستۆ لەگەڵ کۆمەڵێک برایانی بەڕێزم لەدۆستانی وەرزشی شارا کە هه رجارەو بەشێوەیەک.
نژۆ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ده‌سته‌ى هانده‌رانى یانه‌كه ئه‌ویش بۆ گوڵان گوتى" ئێمه وه‌كو كچانى شارى ده‌به‌ندیخان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ یارى تۆپى پێى ئاماده ده‌بین، به‌ڵام بۆ یارییه‌كانیش تریش چ تیپى كچان بێت یان و كوڕان ئێمه پاڵپشتیه‌كى باش و هانده‌رێكى به‌رده‌وامیان ده‌بین له پێناو شاره‌كه‌مان، گوتیشى ئه‌م كاره‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێ بیكه‌ینه كه‌لتور و به هه‌موو شاره‌كان بلێین هاتنى كچ بۆ یاریگا و هاندانى تیپه‌كه‌یان شتێكى ئاساییه و رێگری نه‌كه‌ن له كچه‌كانیان.
ئادێستافایهق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هانده‌رانى كچانى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ئامانجمان شكاندنی ئەو كلتورەیە كە یاریگا تەنھا بۆ كوڕان بێت بۆ ئەوەیە كە خانمانیش بتوانن بێنە یاریگا و پاڵپشتی یانەكەیان بن، وەك چۆن ئێمە ئەو لكتورەمان شكاند،ھەمووان لەلایەنی مادی و مەعنەوی پاڵپشتیەكی زۆر باشی ئەم دەستەیەن لە ھەموو چین و توێژ و پلەی و پۆستێكەوە یارمەتی ئەم دەستەیان داوە چ سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا و بەرپرسی زۆرینەی حیزبەكان و كەسانی ئاسایی كە ئێمە بە پاڵپشتی ئەوان ھەموو یارییەك ئەو ھەموو جوانیە پێشكەشی تۆپی پێ ئەكەین قەرزاری باشی ئەوانین.لە بارەى بەرنامەكانتان بۆ هاندانی کچان بۆیاریگاکان گوتیشى" بەرنامەمانە كە كچانیش لە یاریگاكان دورنەكەونەوە و بونییان ھەبێ و پاڵپشتیەكی باشی یانەكەیان بن و كچانیش وەك كوڕان ئەو ڕۆحیەتەیان ھەیە بۆ وەرزش بۆیە پێویستە ئامادەبن لە یاریگا،سوپاس بۆ خودا و بۆ ھەموو ئەوانەی دێنە یاریگا كە یارمەتی دەر و پاڵپشتی ئێمەن و تا ئێستس ھیچ كێشەیەكمان نەبوە و ھەموان ھاوكار و پاڵپشتی یەكین بۆ جوانتركردنی ئەو رۆحە زیندوەی كردومانە بە بەری خولی نایاب.