په‌روه‌رده‌ى كه‌لار نازناوى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێمى به‌ده‌ستهێنا
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى فوتساڵ له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش و هونه‌ر هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم كه تێدا حه‌وت په‌روه‌رده له په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان به‌شدارییان له كێبڕكێیه‌كان كردبوو بۆ ئاستى پۆڵى (1تا6)بنه‌ڕه‌تى بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ یارییه‌كانى له هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یاریش له نێوان تیپه به‌شداربووه‌كان هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى كه‌لار و سێمێل گه‌یشتنه یارى كۆتایی، به ئاماده‌بوونى مامۆستا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌یی یارى كۆتایی له نێوان هه‌ردوو تیپ به‌رێوه‌چوو له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو په‌روه‌رده به درێژایی یارییه‌كه توانیان ئاست و ئه‌نجامێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له یارییه‌كه، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون دواتریش په‌نایان برده به‌ر لێدانى سزاى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه له ئه‌نجامیشدا په‌روه‌رده‌ى كه‌لار توانى به ئه‌نجامى (3-2)گۆڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه و بووه پاڵه‌وانى فوتساڵى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم، په‌روه‌رده‌ى سێمێل و خه‌باتیش پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ر كرد، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بووى په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا، جێگاى ئاماژه پێكردنه هه‌ریه‌ك له پهروهردهگشتییهكانى سلێمانى و كه‌ركووك هیچ تیپێكی په‌روه‌رده‌كانیان به‌شدارنه‌بوون له‌م خوله.
كارزان كانه‌بی