ناوبژیوانێكی كورد بڕوانامه‌ی رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێت

ناوبژیوانێكی كورد بڕوانامه‌ی رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێت

ناوبژیوانێكی كورد بڕوانامه‌ی رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێت
هاوار مورتكه‌یی
كاوه‌ خه‌لیلی ناوبژیوانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بڕوانامه‌ی رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت.
كاوه‌ خه‌لیلی كه‌ ئه‌ندامی شه‌ره‌فی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاده‌، یه‌كێكه‌ له‌ چالاكترین ناوبژیوانه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و به‌هۆی لێهاتوویی و ته‌واوكردنی رێره‌وه‌ یاساییه‌كانی ناوبژیوانێتیه‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كیتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی بڕوانامه‌ی رێكخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت و به‌مه‌ش ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت كه‌ له‌مه‌ودوا سه‌رپه‌رشتی پاڵه‌وانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی شه‌تره‌نج بكات له‌ هه‌ر وڵاتێك و له‌لایه‌ن FIDE ه‌وه‌ پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، له‌م رۆژانه‌ كاوه‌ خه‌لیلی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی شه‌تره‌نجی ئێرانی ده‌ستنیشانكرا و سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئێران ده‌كات كه‌ وانه‌ی شه‌تره‌نجی لێده‌خوێندرێت.
جێی باسه‌ كاوه‌ خه‌لیلی كه‌ چه‌ند جارێك هاتۆته‌ شاری هه‌ولێر و هاوئاهه‌نگییه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانزاد كردووه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی خولی ناوبژیوانی و به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كوردستان.
Top