كوردێك پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا

كوردێك پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا
كوردێك پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا
كوڕه‌ كوردێكى كوردستان له‌ پاڵه‌وانیه‌تى ویلایه‌تى دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا توانى پله‌ى یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانیه‌تى كاراتێ یانه‌كانى دۆسلدۆرفی به‌ده‌ست هێنا كه‌ 34 یانه‌ى ئه‌و پارێزگایه‌ به‌شداری كردبوو، به‌لێن عومه‌ر یه‌كێك له‌ به‌شداربووه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌یته‌ دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى توانى پله‌ى یه‌كه‌مى ئاستى تاك به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، له‌م باره‌شه‌وه‌ به‌لێن عومه‌ر یاریزانى كاراتێ كوردى به‌شداربوو له‌م پاڵه‌وانیه‌یته‌ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له‌ كۆى به‌شداربوونى چه‌ندین یاریزانى به‌هێز له‌ نێو 34 یانه‌ى پارێزگاكه‌ توانیم پله‌ى یه‌كه‌م له‌ ئاستى تاك و له‌ ئاستى تیپیش به‌ده‌ست بهێنین له‌ كۆمیته‌ له‌ سه‌رووى ئاستى ته‌مه‌ن 21ساڵ و له‌ كێشه‌ى 67گكم، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كیش بوو بۆ ده‌ستنیشان كردنى یاریزان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى كاراتێ ئه‌ڵمانیا به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ش توانیم به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌م پاڵه‌وانیه‌ به‌دیار بكه‌وم بوومه‌وه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى دۆسلدۆرف ئێستا هه‌وڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاش ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو كوردێك بگه‌مه‌ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌كانیش له‌ مانگى 5ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت.
كارزان كانه‌بی
Top