هه‌ولێر تیپى خولى كوردستان رێكده‌خاته‌وه‌

هه‌ولێر تیپى خولى كوردستان رێكده‌خاته‌وه‌
هه‌ولێر تیپى خولى كوردستان رێكده‌خاته‌وه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێرى به‌شدار له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستى وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و له‌ ریزبه‌نده‌كانى خواره‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ش عه‌بدوللا مه‌حمود راهێنه‌رى تیپى دووه‌مى هه‌ولێر ده‌ستى له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێریش له‌ شوێنى ئه‌و به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ حه‌مید سه‌لمانى راهێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانى هێناوه‌ته‌ ریزى تیپه‌كه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی تیپى دووه‌مى هه‌ولێر، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌فه‌رمى بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له‌نازم شاكر وه‌كو راوێژكاری هونه‌ری حه‌مید سه‌لمان و ئه‌حمه‌د شوكر وه‌كو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر و كاروان ئه‌نوه‌ر راهێنه‌رى گۆڵپارێز به‌رده‌وام ده‌بن، له‌م باره‌شه‌وه‌ بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ده‌مانه‌وێ له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماومانه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه‌مان بچێته‌ قۆناخێكى تر له‌ خوله‌كه‌ و بتوانین ئه‌نجامه‌كانمان باش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ریزبه‌ندى یانه‌كان چه‌ند خانه‌یه‌ك بچینه‌ سه‌ره‌وه‌، وه‌كو یانه‌ى هه‌ولێریش گرفتى ئه‌وتۆمان نییه‌ تیپه‌كه‌ش رێكده‌خه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ یاریزانانى خۆمان ئه‌نجامه‌كانمان له‌ خولى كوردستانیش باش بێت، هانده‌رانیش داواى ئه‌نجاممان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هه‌رچى له‌ توانامان دابێت بۆ یانه‌ى هه‌ولێر درێخى ناكه‌ین و یانه‌ى هه‌ولێر یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به‌ هێنانى ئه‌و راهێنه‌ره‌ش ده‌مانه‌وێ ئاستى تیپه‌كه‌شمان باشتر بێت بۆ یارییه‌كانى داهاتوو به‌ ته‌واوى ئاماده‌بین.
كارزان كانه‌بی
Top