چاڵاكیيه‌كانى ژیما به‌رده‌وام ده‌بێت
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو تیپى باسكه‌ى ژیما به ناوى ژیما و باسكه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى كێبركێیه‌كانى خولى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستانیان كرد، له شارى هه‌ڵه‌بجه به‌رێوه‌چوو. دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى تیپى باسكه‌ى ژیما كه به ناوى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى كردبوو سه‌رجه‌م یارییه‌كانى له خوله برده‌وه و نازناوه‌كه‌شى به‌ده‌ست هێنا، دواى ته‌واو بوونى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش كچانى باسكه‌ى هه‌ڵه‌بجه چوونه‌وه ناو ژیما و درێژه به چاڵاكیه‌كانیان ده‌ده‌ن، له‌م باره‌شه‌وه رزگار تۆفیق راهێنه‌رى تیپى باسكه‌ى رێكخراوى ژیما بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه هه‌ردوو تیپه‌كه‌مان ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به مه‌شقه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له نوێ چاڵاكیه‌كانمان دسه‌ت پێبكه‌ینه‌وه به شێوازى تازه، له دواى 10ى مانگى چواریش پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ده‌كرێته‌وه بۆ 60كچه یاریزانى ژیما بۆ ئاستى تازه پێگه‌یشتوان، له دواى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵیش پێشبینى ده‌كه‌م ژماره‌ى كچه‌كانى ژیما بگاته 200یاریزان ، له مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵیش پاڵه‌وانیه‌تى رۆژئاوای ئاسیا به‌رێوه ده‌چێت بڕیاره له شارى سلێمانى بێت بۆ ئاستى سه‌رووى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، جگه له‌وه‌ش له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ كۆمه‌لێك شاره‌زای باسكه‌ى ئه‌مریكى دێنه شارى سلێمانى بۆ ئه‌نجامدانى كه‌مپێكى مه‌شقی بۆ كچانى ژیما بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ یانه‌كان، له دواى پاڵه‌وانیه‌تى كوردستانیش كچانى ژیما ده‌گه‌رێنه‌وه ناو تیپه‌كه به ناوى هیچ یانه‌یه‌ك نامێنن ئێمه ته‌نیا بۆ ئه‌و پاڵه‌وانیه‌یته به ناوى هه‌ڵه‌بجه به‌شدار بووین و هه‌ندێك پاپه‌ندبوونمان ماوه به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه جگه له‌وه‌ش ژیما خۆى یاریزان درووست ده‌كات و پێده‌گه‌ینێت و ئاماده‌كاری ده‌كات، یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه هیچ توانایه‌كى دارایى واى نییه هاوكارى ئێمه بكات په‌یوه‌ندی ئێمه و هه‌ڵه‌بجه دۆستانه‌یه هه‌ر بۆنه‌یه‌كیش هه‌بێت ئێمه به ناوى هه‌ڵه‌بجه به‌شدارى ده‌كه‌ین ، ئاماده‌كارییه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ داهاتوو و ئاماده‌كردنى كچه یاریزانانى رێكخراوه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی