هیوادارم خێزانه‌كان یارمه‌تى كچه‌كانیان بده‌ن
هیوادارم خێزانه‌كان یارمه‌تى كچه‌كانیان بده‌ن
تیپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له له شارى سلێمانى گرنگى زۆر به یارییه‌كانى كچان ده‌دات، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى باله تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا به‌م كچه یاریزانانه كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى باله‌ى نایابى كوردستان و عێراق ، ئه‌ژین محه‌ممه‌د یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 1996ى شارى سلێمانیه و قوتابیی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له زانكۆى سلێمانى و به‌رپرسى لقى ده‌وروبه‌رى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*ئاستى یاری بالهچۆن ده‌بینى؟
-ئاستى یارى باله له چاو ساڵانى پێشووتر لاوازتره ئه‌ویش به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و نه‌بوونى خول و كه‌م ته‌رخه‌مى لایه‌نى به‌رپرس.
*ئه‌نجامنه‌دانى پاڵه‌وانیه‌تى تا چه‌ند ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كهئاستى ئه‌م یارییه پێش نه‌كه‌وێت؟
-ئهنجامدنهدانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ده‌بێته هۆى بێزاری یاریزان و دابه‌زینى ئاستیان، چونكه یاریزان بێزار ده‌بێت له خۆئاماده‌كردنى بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان و پاڵه‌وانیه‌تیش ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وانه هه‌مووى گرفته بۆ یاریزانان.
*پێت باشه چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى یارى باله پێشبكه‌وێت؟
-هیوادارم خێزانه‌كان یارمه‌تى كچه‌كانیان بده‌ن وگرنگى زیاتر بدرێت به یاریزانان و ساڵانه خول بكرێته‌وه، لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزش ئاوڕ له تۆپى باله‌ى كچان بده‌نه‌وه چونكه كوردستان یاریزانى زۆر به‌تواناى تێدایه، ئه‌گه‌ر گرنگى پێ بده‌ن ده‌توانن كارى گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
- نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن، چونكه كوردستان كهساتى زۆر باش و به‌تواناى تێدایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵیان بۆ بڕه‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیان بده‌ن.
*چۆن بوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیت هه‌ڵبژارد؟
- بۆیه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌م هه‌ڵبژاردوه، چونكه بڕوام به یانه‌كه‌م هه‌یه گرنگى ده‌درێت به یاریزانه‌كانى تێدا ئه‌توانم له‌م یانه‌یه خه‌ونه‌كانم به‌دی بهێنم.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-خه‌ونم ئه‌وه‌یه له داهاتوودا هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێت منیش یه‌كێك بم له‌م یاریزانانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه.
*له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى باله‌ى عێراقی داواكراویت؟
-نه‌خێر چونكه یه‌كجار به‌شدارى خولى عێراقم كردوه و تا ئێستا كه‌سیان هه‌ڵنه‌بژاردوه.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-سوپاس بۆ خێزانه‌كه‌م و هاورێیه‌كانم هه‌میشه پاڵپشتم بوون سوپاس بۆ راهێنه‌ر و یانه‌كه‌م ، هیوادارم هه‌موو خێزانه‌كان یارمه‌تى كچه‌كانیان بده‌ن لایه‌نى به‌رپرسیش هاوكارى تۆپى باله‌ى كچان بكه‌ن، سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى به بوارى وه‌رزشى ده‌كه‌ن له كوردستان.