سەفین رەسول چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

سەفین رەسول چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
سەفین رەسول چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
سەفین رەسول مەلا یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە ماوەی رابردوو بەشداری لە دوو پاڵەوانیەتی کرد لە شاری بریمەن ووڵاتی ئەڵمانیا بە ناوی (AOK-WINTERLAUFSERIE) و لە شاری ئارنسبۆرگ بە ناوی (LUMMLLAUF) لە نێو زیاتر لە پێنج ھەزار یاریزانی بەشداربوو لە ئاست و تەمەنی خۆی توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت،ئێستاش ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری کردن لە کێبرکی تر، لەم بارەشەوە سەفین رەسول بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"لە ماوەی رابردوو لە دوو پاڵەوانیەتی لە ووڵاتی ئەڵمانیا بەشداریم کردو توانیم ئەنجامی باش بەدەست بھێنم، ئێستاش ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەوەی لە چەند پاڵەوانیەتیەک بەشداری بکەم کە لە چەند مانگی داھاتوو بەرێوەدەچێت، ئەگەر تووشی پێکانیش نەبم بە ھیوای ئەوەم بتوانم ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنم کە پاڵەوانیتیەکان لە ھەریەک لە ووڵاتانی ئەوروپا ئەڵمانیا و نەرویژ و سوێد بەرێوە دەچێت کار بۆ ئەوە دەکەم لە پلەکانی پێشەوە بم بۆ ئەوەی بتوانم لە پاڵەوانیەتیەکانی بۆستن و ریودوجانیرۆ یان بەرلیندا بەشداری بکەم ئەگەر ئەنجامەکانم باشتر بێت لە داھاتوو، گوتیشی بۆ گەشتەکانی ئەمجارەشم فەرماندە کامەران گەردی ھاوکاری باشی کردم و خەرجیەکانی منیان گرتە ئەستۆ، سوپاسی لەشکری تایبەتی یەکیش دەکەم مام عبید میرۆ نیروەیی کە زۆر ھاوکاری کردووم.
گۆران کاوە
Top