تۆپی سەرمێزی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی چاویان لە نازناوی عێراقە

تۆپی سەرمێزی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی چاویان لە نازناوی عێراقە
تۆپی سەرمێزی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی چاویان لە نازناوی عێراقە
تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی کوردستان و عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بکات کە بڕیارە لە مانگی داھاتوو لە شاری بەغداد بەرێوە بچێت، کچانی پێشمەرگەش کە پاڵەوانی وەرزی رابردوون دەیانەوێ ئەم وەرزەش ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بھێنن و بەشداری کێبڕکێیەکانی دەرەوەی عێراق بکەن بە نوێنەرایەتی یانەکانی عێراق لە بارەی ئامادەکارییەکانیش بەلێن عوسمان راھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێیەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی، وەکو کچانی پێشمەرگەش ئەم ساڵیش چاومان لەوەیە بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان و بتوانین بەشداری پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی عێراقی بکەین،گوتیشی وەکو یانەی پێشمەرگە ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە لە یانەکە، سوپاسی کارگێڕی یانەکە دەکەم کە بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتی ئێمەن وەکو تیپی تۆپی سەرمێز ئێمەش دەمانەوێ لە ئاست ئەومتمانەی ئەوان بین و بتوانین بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە کوردستان،گوتیشی ھەریەک لە کچە یاریزانانی تیپەکەمان ئەژین عەلی و ئەوین عەلی و کانی شەوقی و عەساف منزر وەکو کچانی تیپەکەمان بەشدار دەبن لە خولەکانی داھاتوو، ئامادەکاری یانەکەی ئێمەش درێژ خایەنە بۆ ئەوەی بۆ سەرجەم پاڵەوانیەتیەکانی ئامادە بین.
گۆران کاوە
Top