کچانی زانکۆی سۆران ئەنجامیان بەرچاوبوو
لە شاری بەغداد پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراقی بەرێوەچوو کەلەلایەن لێژنەی ئۆڵمپی عێراقی سەرپەرشتی دەکرا زیاتر لە ٥٠٠ یاریزانی شارەکانی عێراقی بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیەیان کردبوو بۆماوەی سێ رۆژ کێبڕکێیەکان بەرێوەچوو، کچانی زانکۆی سۆران وەکو نوێنەری دەڤەری سۆرانی سەر بە پارێزگای ھەولێر بەشدارییان کردبوو لە کێبرکێیەکان لە یارییە جۆراجۆرەکان لە ئاستەکانی پێشکەوتوان و لاوان و تازە پێگەیشتوان توانیان بە ئەنجامی بەرچاوە بگەرێنەوە، ھەریەک لە کچە یاریزانان (شیرین یاسین،کوبارتاھیر،ھۆزان بازید، ئەمیرە سەعید) توانیان بە مەدالیای جۆراوجۆر بەدەست بھێنن و ناوی خۆیان لە مێژووی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بنەخشێنن، لەم بارەشەوە شیرین یاسین کچە یاریزانی بەشداربووی زانکۆی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئاستی پاڵەوانیەتیەکە زۆر بەرز بوو یاریزانانی بەشداربوو کێبڕکێیان دەکرد لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیەتیەکە ئێمەش کە وەکو تیپی زانکۆی سۆران بە نوێنەرایەتی ئەو دەڤەرە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە گەورە بووین توانیمان بە ئەنجامی باشەوە بگەرێنەوە باشوری کوردستان، وەکو خۆشم لە ھەردوو راکردنی ٥٠٠٠م پلەی دووەمم بەدەستھێنا لە راکردنی ١٥٠٠م پلەی سێ یەم لە ئاستی پێشکەوتوان، کوبار تاھیر لە راکردنی ٣٠٠٠م پلەی سێ یەم، پلەی چوارەمیش لە راکردنی ٥٠٠٠م لە ئاستی تازە پێگەیشتوان، ئەمیرە سەعید لە راکردنی ١٥٠٠م پلەی سێ یەم لە راکردنی ٨٠٠م پلەی چوارەم لە ئاستی لاوان و ھۆزان بازید لە ئاستی لاوان لە ھەڵدانی قورس پلەی چوارەم، بە گشتی ئەنجامەکانمان زۆر باشبوو بۆ جارانی داھاتوو ئاستمان زیاتر بەرەووپێش دەچێت دەتوانین ئەنجامی گەورەتر لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەست بھێنین،ھەریەک لە مامۆستایان ممتاز ئەحمەد و کرێکار عەبدوللا سەرپەرشتی تیپی زانکۆی سۆرانیان دەکرد و توانیان بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە.
گۆران کاوە