لە پاڵەوانێتی شەترەنجی هەڵبژاردەكانی عەرەب

لە پاڵەوانێتی شەترەنجی هەڵبژاردەكانی عەرەب
لە پاڵەوانێتی شەترەنجی هەڵبژاردەكانی عەرەب
كچانی یانەی خانزاد كه‌ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقیان دەكرد پله‌ی سێییه‌میان به‌ده‌ستهێنا
تونس: هاوار مورتكەیی
كچانی یانه‌ی خانزاد كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیان ده‌كرد له‌ پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق توانیان پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی پاڵه‌وانێتی كچان به‌ده‌ست بهێنن، له‌گه‌ڵ 4 میدالیای زیو و برونز كه‌ چنار وریا له‌ تاوله‌ی یه‌كه‌م سێیه‌م بوو، هه‌روه‌ها كارین كه‌مال و سارا مه‌سعود و نه‌با‌و سامی له‌ تاوله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دووه‌م بوون.
رۆژی 3/3/2019 لە شاری حەماماتی سەر دەریای ناوەڕاست لە تونس، بە چاودێری وەزارەتی وەرزش و لاوانی تونس و یەكێتی شەترەنجی عەرەبی و بە ئامادەبوونی خالد عرفە سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی تونس و زافر عەبدولئەمیر سەرۆكی یەكیتی شەترەنجی عێراق (سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەكە) و سرحان حسن ئەلمعێنی سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی ئیمارات، رێورەسمی كردنەوەی دوو پاڵەوانێتی هەڵبژاردەكانی عەرەب بۆ كچان و كوڕان لە هوتێلی لایكۆ، بەبەشداری 12 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیایدا ئه‌سعه‌د تۆفیق (كورد) ناوبژیوانی سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بوو.
خەڵاتەكانی هەردوو پاڵەوانێتی
یەكێتی شەترەنجی عەرەبی خەڵاتی براوەكانی لە هەردوو ئاستی كچان و كوڕان بەمشێویە راگەیاند: لە كوڕان پلەی یەكەم بڕی هەزار دۆلاری پێدەدرێت لەگەڵ 5 میدالیای زێڕ، پلەی دووەم 750 دۆلار لەگەڵ میدالیای پێنج زیو، پلەی سێیەم بڕی 500 دۆلار لەگەڵ پێنج میدالیای بڕۆنز، هەروەها سێ خەڵاتی دیكەی زێڕ و زیو و برۆنز بۆ سێ یەكەمەكەی تاولەكان، خەڵاتەكانی كچانیش بریتین لە : پلەی یەكەم 800 دۆلار لەگەل 5 میدالیای زێڕ، خەڵاتی پلەی دووەم بریتی دەبێت لە 600 دۆلار و پێنج میدالیای زێر، خەڵاتی پلەی سێیەمیش بڕی 400 دۆلار لەگەڵ پێنج میدالیای زیو، بەهەمان شێوەی كوڕان سێ میدالیا بۆ سێ یەكەمەكەی تاولەكان.
ئێواره‌ی 7ی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عه‌ره‌ب و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی تونس و والی شاری نابل حه‌مامت، رێوره‌سمی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌ هۆڵی لایكۆ به‌ڕێوه‌چوو جام و میدالیا به‌سه‌ر براوه‌كان دابه‌شكرا و هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا هاوار مورتكه‌یی سه‌رۆكی شاندیكچانی یانه‌ی خانزاد، لۆگۆی یانه‌ی خانزادی وه‌ك دیاری پێشكه‌شی هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی یه‌كیتی شه‌تره‌نجی عه‌ره‌ب و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی تونس كرد.
جێی باسە كچانی یانەی شەترەنجی خانزاد بە چوار یاریزان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەكەن ئەوانیش بریتین لە چنار وریا، كارین كەمال جەلالەدین، سارا مەسعوود، فرمێسك وریا، له‌گه‌ڵ یاریزانیكی به‌غدا ئه‌ویش نه‌با‌و سامی.
*هەڵوێستی كۆتایی كوڕان:
تونس لە پلەی یەكەم بە 20.5 خاڵ
سوریا لە پلەی دووەم بە 17.5 خاڵ
یەمەن لە پلەی سێیەم بە 17 خاڵ

*هه‌ڵوێستی كۆتایی كچان:
جەزائیر لە پلەی یەكەم بە 17.5 خاڵ
ئیمارات لە پلەی دووەم بە 14.5 خاڵ
عێراق لە پلەی سێیەم بە 11.5 خاڵ
Top