ئارارات شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو ده‌كات

ئارارات شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو ده‌كات
ئارارات شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناو ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى ئاراراتى هاوینه‌هه‌واری پیرمام ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاستێكى باشى پێشكه‌ش كردووه‌، هه‌فته‌ بۆ هه‌فته‌ش كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى خال و نازناو زیاتر ده‌بێت له‌ نێوان یانه‌كانى پێشه‌نگ،یانه‌ى ئاراراتیش ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كى باشى كردووه‌ به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ خوله‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌نوه‌ر عه‌زیز راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ئارارات بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵ زۆر به‌هێزه‌، ئێستا حه‌وت یارى ماوه‌ بۆ كۆتایى هاتنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌، بۆ ئێمه‌ هه‌موو یارییه‌كان قورس ده‌بێ، وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیش بڕیارمانداوه‌ شه‌ڕى به‌ده‌ست هێنانى نازناو بكه‌ین، له‌م یارییانه‌ى ماومانه‌ ده‌بێ زۆرترین خاڵ به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌مساڵ ئێمه‌ به‌ته‌واوى خۆمان ئاماده‌كردبوو تیپه‌كه‌مان جیگێر بووه‌ ، له‌ قۆناخى دووه‌م هیچ گۆڕانكاریمان نه‌كردووه‌ ئه‌نجامان باشه‌ تاكو ئێستا، به‌نیازى ئه‌وه‌ین كه‌مترین خاڵ له‌ده‌ست بده‌ین و زۆرترین خاڵ به‌ده‌ست بهینین ببینه‌ یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان به‌هاتنى یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئێرانى نه‌ویدخۆشه‌وا كێشه‌ى هێلى به‌رگریمان چاره‌سه‌ر بووه‌ كه‌مترین گۆڵمان خواردوه‌ ،گوتیشى هیچ كێشه‌و گرفتمان نه‌ماوه‌ و ئه‌و سێ تیپه‌ى ئێمه‌ كه‌ یاریمان ماوه‌ له‌گه‌ڵیان ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و دهۆك دوو یاری له‌ یاریگاى خۆمانه‌ و یه‌ك یارى له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و بتوانین ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست هێنین، یارییه‌كانى هه‌مووى قورسن و هه‌وڵده‌ده‌ین خاڵی زۆر به‌ده‌ست بهێنین تاكه‌ ئامانجى ئێمه‌ش شه‌ڕ كردنه‌ له‌سه‌ر نازناوى خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top