ئاسۆ رۆسته‌م ده‌مانه‌وێ نازناوى كوردستان بهێنینه‌وه سلێمانى
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كى ئاست به‌رز ده‌ركه‌وتووه له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش چاوى له‌وه‌یه كه‌بتوانێ ئه‌مساڵ ئه‌نجامێكى باش به‌ده‌ست بهێنێت له یارییه‌كانى خوله‌كه، ئاسۆ رۆسته‌م یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كه‌یه كه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردووه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌م وه‌رزه، له‌م باره‌شه‌وه ئاسۆ رۆسته‌م یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستى یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌مساڵ زۆر باشه،یانه‌كه‌مان یه‌كێكه له یانه‌به‌هێزه‌كانى خوله‌كه و ئامانجمان گه‌وره‌یه له‌م وه‌رزه، گوتیشى" ئه‌مساڵ شه‌ش گۆڵم كردووه و نۆ ئه‌سێستم كردووه بۆ یانه‌كه‌م،گوتیشى" هێشتا خولى كوردستان ماوه و هه‌موو تواناى خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناو و هێنانه‌وه‌ى بۆ شارى سلێمانى له یارییه‌كانیش ئاستمان زۆر باشه هانده‌رانمان شاهێدى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن،گوتیشى " ره‌نگه له یارییه‌كانى داهاتوو ئه‌گه‌ر پێویست بكات یانه‌كه‌مان یاریزانى تر بهێنێت بۆ یانه‌كه‌مان، یانه‌كانیش ئه‌مساڵ ئاستیان زۆر باشه و هه‌ر یه‌كه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنێ و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كترى ده‌كه‌ن،هه‌رچى له تواناشم بێ بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز ئه‌نجامى ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه لوتكه‌ى یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى " سوپاسى كارگێڕى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه‌وا نه‌یهێشتووه و هیچ گرفتێكمان هه‌بێ له یانه‌كه هه‌موو هاوكارییه‌كى ئێمه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش بتوانین ئه‌نجامى شایسته تر له یارییه‌كانى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی