محه‌ممه‌د عه‌بدولخالق ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى خولى عێراقه‌

محه‌ممه‌د عه‌بدولخالق ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى خولى عێراقه‌
محه‌ممه‌د عه‌بدولخالق ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى خولى عێراقه‌
ماوه‌ى سێ ساڵه‌ یانه‌ى كه‌رخی شارى به‌غداد گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى كوردی شارى هه‌ولێر محه‌ممه‌د عه‌بدولخالقى یاریزانى باسكه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق درێژ كردۆته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى كه‌ ناوبراو پێشكه‌شى كردووه‌، ئه‌مساڵیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كه‌ له‌ خولى نایابى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراقی، له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌ممه‌د عه‌بدولخالق یاریزانى یانه‌ى كه‌رخ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵیش گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌رخ درێژكردۆته‌وه‌ به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئاستى باشتر و نازناوى تر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، ئێستاش ئاستمان وه‌كو پێویسته‌ ده‌مانه‌وێ ركابه‌رى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر بكه‌ین له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى یانه‌كانى عێراقی و ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى یانه‌كان بین، له‌ باره‌ى گرێبه‌ستى تریش ناوبراو گوتى" یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداد به‌فه‌رمى داواى كردم بۆ یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كه‌یان، به‌ڵام من یانه‌ى كه‌رخم پێ باشتر بوو چونكه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ یارى ده‌كه‌م و گرێبه‌سته‌كه‌شم هه‌مان گرێبه‌ست بوو شاره‌زاییه‌كى ته‌واوم له‌گه‌ڵیان په‌یدا كردووه‌، گوتیشى وه‌كو یاریزانێكى كورد زۆر ئاسووده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌رخ ئه‌نجامه‌كانیشمان زۆر باشه‌ و وه‌كو پێویسته‌ رێزێكى زۆرمان ده‌گرن له‌لایه‌ن كارگێڕى یانه‌كه‌ و هانده‌رانى یانه‌كه‌، گوتیشى به‌رده‌وامم له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی و زۆریش ئاسووده‌م كه‌ یارى ده‌كه‌م له‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌، ده‌مه‌وێ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ربكه‌وم و ئاستى باشتریش پێشكه‌ش بكه‌م، بۆ ئاستى باسكه‌ى كوردستانیش گوتى"هیوادارم له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشى په‌ره‌ به‌ ئاستى باسكه‌ى كوردستان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ زیاتر به‌رز بێته‌وه‌، چونكه‌ كوردستان خاوه‌ن یاریزانى باش و به‌توانایه‌ كه‌ پاشه‌رۆژێكى باشیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، گرنگى به‌ یارى باسكه‌ى بدرێت و یانه‌كانیش گرنگى زیاتر به‌م یارییه‌ بده‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top