رەنگە کۆتایی ئەم وەرزە عیماد ئەسعەد واز بھێنێ

رەنگە کۆتایی ئەم وەرزە عیماد ئەسعەد واز بھێنێ
رەنگە کۆتایی ئەم وەرزە عیماد ئەسعەد واز بھێنێ
عیماد ئەسعەدی کاپتنی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ماوەی چەند وەرزێکە لەریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری دەکات و چەندین ئەنجامی شایستەی لەگەڵ یانەکە بەدەستھێناوە، ئەمساڵیش وەکو پێویست دەرنەکەوتووە لە خولی نایابی کوردستان بەھۆی پێکانەوە، عیماد بەتەمەنترین یاریزانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٧ی شاری ھەولێرە پێشووتریش لە یانەکانی ھەولێرو و بروسک و پێشمەرگەی ھەولێر چەندین ئەنجامی بەدەست ھێناوە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان و خاوەن مێژوویەکی گەورەیە لە تۆپی پێی لە شاری ھەولێر لە ئێستاشدا بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەم وەرزە وازھێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێی رابگەینێ، لەبارەی ئەگەری وازھێنانی لە یاری کردنیش عیماد ئەسعەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە وەرزی رابردووە تووشی پێکان ھاتووم ئێستا ھەندێک باشترم لەگەڵ پێشمەرگەی ھەولێر خەریکی مەشق و راھێنانم بۆ ئەوەی بتوانم ھەرکاتێک پێشمەرگەی ھەولێر پێویستی بە من بێت خزمەتی ئەو یانەیە بکەم لە ناو یاریگا، ماوەیەکی زۆریشە لە خزمەتی وەرزشی شاری ھەولێرم دەمەوێت ئەم وەرزە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بھێنم وەکو یاریزان، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی تیپەکەم دەکەم لە کۆتایی ئەم وەرزە بزانین چی بە چی دەکەین، ھەموو توانایەکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشمەرگە بگەمە لوتکە، پێشمەرگەش یەکێکە لە یانە ھەرە بەھێزەکانی کوردستان دەمەوێت ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەست بھێنین.
گۆران کاوە

Top