پێشمەرگەی سلێمانی راھێنەرێکی تازەی ھێنا

پێشمەرگەی سلێمانی راھێنەرێکی تازەی ھێنا
پێشمەرگەی سلێمانی راھێنەرێکی تازەی ھێنا
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە بە دەستپێکێکی باش دەستی پێکرد لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بەڵام دواتر ئاستی یانەکە رووی لە دابەزین کرد،دوای بەردەوام بوونی بۆ ١٧ ھەفتە لەگەڵ یانەکە ئەرسەلان جەلالی راھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی تەنیا٢٠خاڵی بۆ یانەکە کۆکردەوە دواتریش بڕیاری وازھێنانی لە مەشقی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیدا، کارگێڕی یانەکەش بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاسین مەناف راھێنەری پێشووی یانەی نەورۆز مۆرکرد، لەم بارەشەوە میران محەممەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی راھێنەری پێشوو، یانەکە بەفەرمی دکتۆر یاسین مەنافی کردە راھێنەری یانەکە بۆ ئەو یارییانەی لە خولەکە ماومانە ئەنجامی بدەین، ئێستاش خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی لەو قەیرانەی بێ ئەنجامی رزگارمان بێت، کارکردن لەسەر دەروونی و جەستەی یاریزانان ئەویش بۆ دەستپێکردنەوەی یاری جوان و بەدەستھێنانی ئەنجامی باشتر، ھەموو ھەولێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بچینە خانەکانی پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، لە بارەی گۆڕانکاری لە ریزی یاریزانانیش گوتی" تاکوئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گۆڕانکاری لە ریزی یاریزانان.
گۆران کاوە

Top