دەربەندیخان دەیەوێت بگاتە لوتکە
تیپی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان دوای ئەوەی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خۆی گەیاندە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، لە دوای قۆناخی یەکەمی خولەکەش تیپەکە چۆتە قۆناخێکی تر لە خولی کوردستان کە ھیچ یارییەکی نەدۆڕاندوە، یاریگاکەشی بۆتە مۆتەکە بۆ سەرجەم ئەو یانانەی سەردانی یاریگای دەربەندیخان دەکەن تیپەکەش خاوەنی ٢٥ خاڵە لەکۆی ١٧ یارییەدا تیپەکەش بەرنامەی ھەیە لە یارییەکانی داھاتوو ھەنگاو بۆ لوتکە بھاوێت، لەم بارەشەوە ھۆگرعەبدوللا راھێنەری یانەی دەربەندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەھێزە پەنا بەخوای گەورە بڕیارمانداوە بەردەوامین لەسەر سەرکەوتن و نەدۆڕان لە یاریگای خۆمان پشت بەخوای گەورە و ھاندەران و یاریزانانی تیپەکەمان، گوتیشی " ئەوەی راستی بیت لایەنی دارایی یانەکەمان زۆر خراپە و خەڵکی دڵسۆزی یانە و ھاوکارمانن، گوتیشی بۆ دابین کردنی مووچەکان بە قەرز و قولە مووچە دەدرێت باری دارایمان یەکجار خراپە، گوتیشی ئەم بارودۆخەش نابێتەکێشە بۆ یانەکەمان چونکە ھەموو یاریزانەکانمان ئامادەی ئەوەن کە بتوانن ئەمساڵ بۆ شاری دەربەندیخان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و بتوانن ھەموو کارێک بکەن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داھاتوو بگەینە ناو کێبڕکێ کردن، یاری بۆ یاریش ئاستی تیپەکەمان باشتر دەبێ یەک ریزی یاریزانان و دەستەی راھێنەران ھەموومان بە یەک روحیەت و ھاندەرانیش پاڵپشتی تیپەکەن بۆیە ئەوەی لەتوانامان بێت کەمتەرخەمی ناکەین بۆ سەرخستنی یانەی دەربەندیخان، ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە جگە لایەنی مادییەکە نەبێت، بەھەوڵی دڵسۆزانی شارەکەش دەتوانین کاری باشتر بکەین لە داھاتوو.
گۆران کاوە
فۆتۆ: میر