نەبوونی خول و پاڵەوانیەتی وا دەکات کە ئەم یارییە ھیچ پێشکەوتن بەخۆیەوە نەبینێ
نەبوونی خول و پاڵەوانیەتی وا دەکات کە ئەم یارییە ھیچ پێشکەوتن بەخۆیەوە نەبینێ
تیپی بالەی یانەی سیروانی شارەزوور یەکێکە لەو تیپانەی کە لە دەڤەری شارەزوور گرنگی زۆر بە یارییەکانی کچان دەدات، یانەکەش بە ئامانجی پێشخستنی ئاستی یاریی بالە لە سنووری ناوچەکەیان تیپێکی تۆکمەی پڕ لە یاریزانی بەتوانای لە یانەکە کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بەم کچە یاریزانانە کێبڕکێ لەسەر ئەنجامی شایستە بکات لە خولی نایابی بالەی کوردستان ، سومەیەعەزیز یەکێکە لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ی ناحیەی سیروانە پێشووتریش یاری بۆ تیپی بالەی کۆیە کردوە،ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاراستەی کرد و ئەویش بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
* ئاستی یاری تۆپی بالە چۆن دەبینی لەسەرئاستی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی ؟
- ئاستی یاری بالە لە ئێستادا دەتوانم بلێم لە بارێکی باشدانییە، چونکە ئەویش بەھۆی قەیرانەوە کە بەرۆکی ھەموو کایەکانی ژیانی گرتووە، یاری بالەش بێبەش نەبووە بۆیە بەھۆی ئەنجامنەدانی خول ئاستی بالە بەرەوو دواوە رۆیشتووە کە یاریزانی ھێزی نەماوە لە مەشق کردن ماوەیەکی زۆرە تەنیا چەند پاڵەوانیەتیەک کراوەتەوە لەسەر ئاستی کوردستان، بێگومان ئەوانەش ھەمووی وا دەکەن یاریزان ساردبێتەوە.
*ئەی لە سەر ئاستی عێراق لە چ ئاستێکەدایە؟
-لەسەر ئاستی عێراق زۆر جیاوازیەکی نییە، چونکە ئەو یانانەی کە بەشداریان کردووە لەسەر ئاستی عێراق ھەموویان یانە کوردیەکانن، ئەگەر دوو یانەی عەرەبی تێدابێت بەھەمان شێوە من بەرەووپێشچوونی پێوە نابینم، چونکە خول ناکرێتەوە ئەگەر بشکرێتەوە ساڵێ یەک خول دەکرێتەوە کە ساڵی رابردووش کرایەوە لە شاری بەغداد بوو ئێمە نەمانتوانی بەشداری بکەین بەھۆی ئەوەی کە نەگونجا بۆ ئێمە.
*پێت باشە چی بکرێت ، بۆبەرەووپێشبردنی ئەم یارییە لە کوردستان بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی بەرز؟
-کردنەوەی خول بۆ یانەکانی بەبەردەوامی بۆ ئەوەی ئاستی یاریزان زیاتر پێش بکەوێت، وە ئاستی یاری بالەش بەرەووپێشچوون بەخۆیەوە ببینێ، گرنگترین شت کە بکرێت پشتگیری کردنی یانەکانەبۆ ئەوەی یاریزان بەردەوام بن لە یانەکان، چونکە یاریزان بەبێ پاڵپشتی مەعنەوی و مادی ھیوای لە یاری کردن کز دەبێ ، ھەرچەندە ئێمەی یاریزان لە یانەکەی خۆمان ئەوەمان بە لاوە گرنگ نییە چونکە بەردەوامین بەھۆی خۆشەویستیمان بۆ یاری بالە وە گلەیم لە یەکێتی تۆپی بالە ھەیە کە وەکو پێویست خول ناکاتەوە ھەرچەندە یەکێتیە وەرزشیەکانی تر خول دەکەنەوە ساڵانە.
*بۆچی لە یانەکەتان تەنیا تیپی بالەی کچان پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ؟
-یانەکەمان تیپی بالەی کچان و کوڕانی ھەیە لە چەند یارییەکی دیکەش تیپی ھەیە بەھۆی کۆڵنەدانی یاریزانەکانەوە کە بەردەوامین لە مەشقکردن، وە خۆشەویستمان بۆ یارییەکەوە بۆ ھاورێ و یاریزانەکانم کە لە ناو یەکدا وەک خێزانێکمان لێھاتووە راھێنەرەکەشمان بەردەوام لەگەڵمانە.لە تییپەکەتان تەنیا یاری بالە لە
*کێشەو گرفتان چیە لەم یارییە ؟
-ئەگەر وەک یانە بلێ ئەوە کێشەمان زۆرە نەبوونی یاریگایەکی تایبەت بەخۆمان کە مەشقەکانمان لەسەر کاشی ئەنجام دەدەین، پێشم وابێت کەباوی یاریگای خۆڵ و کاشی ھەیە نەماوە ھەروەھا یاریزانان پێویستی بە پشتگیری مادی ھەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە واز لە یاری نەھێنێت و بتوانێت بەردەوام بێت، پەرە بە لێھاتووی و بەرەووپێشچوونی خۆی بدات چونکە زۆربەی یاریزانەکانمان دەرچووی زانکۆن و دانەمەزراون.
*ھەست ناکەی یاری بالە بەرەووپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە نەبینیوە؟
-نەبوونی خول و پاڵەوانیەتی وا دەکات کە ئەم یارییە ھیچ پێشکەوتن بەخۆیەوە نەبینێ کە چەندین یانە ھەبوو تیپی بالەیان ھەبوو ھەڵوەشاوەتەوە یاریزانان بە کردنەوەی خول دەردەکەوێت.
* ھیواو ئاواتت وەکو وەرزشکارێک ؟
-بەھیوای ئەوەم ئەو یارییە لە لوتکە ببینم ئەویش بە کردنەوەی خولی بەردەوام بۆ ئەوەی ھەم ئاستی بالە بەرەووپێش بچێت ھەمیش ئاستی یاریزان.
*دەستەی کارگێڕی یانەکەتان چۆن ھاوکاریتان دەکەن؟
-دەستەی کارگێڕی یانە ھاوکارمان بوون بە بەشداری کردن لە خولەکاندا ئەوەی لە توانایاندا بو بێت درێخیان نەکردووە لە ئێستادا لە رووی مەعنەویەوە ھاوکارمانن.
*بەرنامەی داھاتووت چیە ؟
-پەرە بەتواناکانی خۆم بدەم ئاستی پێشبکەوێت بە بەردەوامی دان بە مەشقەکانم بۆ ئەوەی بگەم بەو ئاستەی کە خۆم دەمەوێت.
*پەیامت بۆ بەرپرسانی وەرزشی ؟
-پەیامم ئەوەیە بە ئیتر بە جدی کار بۆ وەرزش بکەن، وەرزش بکەنە بزنس وەک ووڵاتانی دیکە باچیتر وەرزش نەبێتە قوربانی بە تایبەت یاری بالە.
*لە ھەڵبژاردەی بالەی عێراق داوا نەکراوی؟
-تاکو ئێستا نەخێر.
*بڕیارت نەداوە قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی یاریزانان لە شارەکەتان بکەنەوە؟
-کردنەوەی قوتابخانە پێویستی بە ھاوکاری مادی و مەعنەوی عەیە ھەمیشە ئامادەبووم بۆ خزمەت کردنی وەرزش بەتایبەت بۆ یاری بالە.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەو خزمەتەی کە بە وەرزشکارانی شاروشارۆچکەکانی کوردستان دەکات بەبێ جیاوازی.