پاسکیلسوارێکی کورد بەشداری پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی دەکات
شاری ھەولێر لە مێژووی وەرزشی خۆی گرنگیەکی زۆری بە یاری پاسکیلسواری داوە و چەندین یاریزانی بەتوانالەم شارە درووست بوونە، ئێستاش بوونەتە جێگای متمانەی یانەی تر کە توانای بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورەیان ھەیە لەم یارییە، یەکێک لەم یاریزانانەش خەسرۆ عەبدول حەمید یاریزانی پێشووی شاری ھەولێرو ئێستاش یاری بۆ یانەی کرۆتۆنی ئیتالی دەکات، کە لەماوەی رابردوو لەگەڵ ئەو یانە ئیتالیە چەندین نازناوی خولەکانی ئەوروپای بەدەستھێناوە، پێشووتریش لە ھەرێمی کوردستان رۆلی بەرچاوی گێراوە لە بەدەستھێنانی چەندین ئەنجامی شایستە بۆ شاری ھەولێر بڕیاریشە لە مانگی شەشی ئەمساڵ ناوبراو بەشداری پاڵەوانیەتیەکی جیھانی بکات لە ووڵاتی ئیتالیا،لەم بارەشەوە خەسرۆ عەبدول حەمید یاریزانی پاسیکل سواری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەکو یاریزانێکی کورد ماوەیەکە لە ووڵاتی ئیتالیا نیشتەجێم و بەشداری چەندین خول و پاڵەوانییەتم کردوە لەسەر ئاستی ووڵاتی ئیتالیا و ئەوروپاش چەندین ئەنجامی بەرچاوم بەدەستھێناوە، ئێستاش خەریکی خۆ ئامادەکردنم بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی لە ووڵاتی ئیتالیا کە ژمارەیەک زۆر لە ووڵاتانی جیھانی بەشداری دەکەن، منیش وەکو یاریزانێکی کورد بە ناوی کوردستان بەشداری دەکەم لە مانگی شەشی ئەمساڵ لە ووڵاتی ئیتالیا بەرێوە دەچێت، ھەموو ھەولێکیشم بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
کارزان کانەبی