سۆران دەیەوێت دڵی ھاندەرانی رازی بکات

سۆران دەیەوێت دڵی ھاندەرانی رازی بکات
سۆران دەیەوێت دڵی ھاندەرانی رازی بکات

تیپی تۆپی پێی یانەی سۆران دوای سەرکەوتنی بۆ یارییەکانی قۆناخی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ئێستا یانەکە ھیوای نوێ بۆتەوە بۆ ئەوەی بە ھەر جۆرێک بێتە یانەکە ببەنە خولی نایابی کوردستان و بەرپرسانی حزبی شارەکەش ھاوکاری دارایی یانەکەیان کردووە،پەرلەمانتارێکی پارتیش تێچووی ھێنانی دوویاریزانی پیشەگەری لە ئەستۆ گرت، لەم بارەشەوە فەرمان ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی یانەی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا ھیوای ئێمە و ھاندەرانی دەڤەری سۆران گەیشتنی یانەکەمان بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بۆ بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەمان بۆ ئەو چەند یارییەی ماوە گرێبەستمان بەفەرمی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری میسری مۆرکردووە کە پێشووتر لە چەندین یانەی ووڵاتی میسر یارییان کردووە ھەریەک لە یاریزانان(قاسم موحسین،حەمادە عەبدول موتعی) لە ھێلەکانی ھێرشبەر و ناوەڕاست یاری دەکەن، یاریزانی بەتوانان بڕی گرێبەستەکانیان دەگاتە سێ ھەزار دۆلار بەسوپاسەوە نەھرۆ خاڵە رەش ئەندامی پەرلەمانی عێراقی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان پارەکەی دابین کردووە، سوپاسی بەرپرسانی لقی ده ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بۆ ھاوکاری کردنی تیپی سۆران لەم قۆناخە، سوپاسی ھەموو ئەو بەرپرسە حزبیانە دەکەین کە ھاوکاری یانەکەمان بووینە لە دەڤەری سۆران، ئێمەش ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ سەرخستنی تیپەکە بۆ چوارگۆشەی زێرین.

کارزان کانەبی
Top