فاتیح حمە خان برایەتی ھەڵدەستێنێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی بە پێکھاتەیەکی تۆکمە بەشداری کێبڕکێیەکانی خولی نایابی کوردستانی کرد، بەڵام ئەنجامەکانی لە ١٦ گەڕی رابردوو وەکو پێویست نەبووە و سەرەڕای ئەوەی یانەکە دوو جار راھێنەرانی تیپەکە دەستیان لە کارکێشاوەتەوە دواجاریش کارگێڕی یانەکە جارێکی تر پەنای بۆ فاتیح حمەخانی راھێنەری تیپی خولی عێراق برد بۆ ئەوەی ببێتە فریادەرسی یانەکە لە خولی نایابی کوردستان و تیپەکەش رێکبخاتەوە بۆ یارییەکانی داھاتوو لەم بارەشەوە فاتیح حمەخان راھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەرچەندە ئێستا من لە کاتیێکی ھەستیار تیپەکەم لە ئەستۆ گرتووە بۆ ئەوەی بتوانم تیپەکە لەم بارودۆخە رزگار بکەم، ئەوەی لە توانای من بێت وەکو راھێنەر ئەنجامی دەدەم بۆ ئەوەی یانەی برایەتی ببەینە قۆناخێکی تر لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، متمانەم بە خۆم و یاریزانان ھەیە کە بتوانین لەم بارودۆخە رزگار بین و ئاستی تیپەکەش زیاتر بەرەووپێش ببەین، گوتیشی " ھەرچەندە ئێمە خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتواناین لە یانەکە بەڵام چەند یاریزانێکمان دووچاری پێکان ھاتوونە بۆیە بە یاریزانانی تر دەتوانین تیپێکی باش بین و کێبڕکێ بکەین لە یارییەکانی داھاتوو ئەوەی لەتوانامان بێت بۆ یانەی برایەتی درێخی ناکەین و ھەموو ھەولێکمان بۆ ئەوەیە یانەی برایەتی ھەڵستێنینەوە و بیگەرێنەوە دۆخێکی باشتر ھێشتا خولی کوردستان ماوە و بە پشتیوانی ھەموو لایەک ئەوەی لەتوانای ئێمە و یاریزانان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێکی باش.
کارزان کانەبی