ئەکادیمیای نێودەوڵەتی تۆپی پێ شوێنێک بۆ پێگەیاندنی یاریزانان
ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆتۆپی پێی لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر ماوەیەکی زۆرە لە مەشق و راھێنانەکانیان بەردەوامن بە ئامانجی پێگەیاندنی چەندین یاریزانی لاو لە ئاستەکانی تەمەن بۆ ئەوەی لە دوا رۆژدا خزمەت بە بواری وەرزشی تۆپی پێی بکەن و یانەکانی کوردستانیش سوود لە یاریزانانی ئەم ئەکادیمیایە وەربگرن، کاپتن رادۆ بلێندەرینکۆ راھێنەری ئاستەکانی تەمەن لەو ئەکادیمیایە بەبێ گوێدانە ماندوو بوون و بە سەرما و گەرما لە خزمەت منداڵانی ئەو ئەکادیمیایە بە ئامانجی درووست کردنیان، لێرە ھەموو رەنگ و ئاینە جیاوازەکانی کۆکراوەتەوە ئەویش لە ژێر ناوی یەک پەیام کە ئەویش وەرزشە، رادۆ بە روحیەتێکی وەرزشی بەرز یاریزانانی ئەو ئەکادیمیایە لەسەر شێوازی نێودەوڵەتی یاریزانان ئامادە دەکات، لەم بارەشەوە گۆڤاری گوڵان راپۆرتێکی لەسەر ئەم ئەکادیمیایە ئەنجامداوە .
راپۆرتی: کارزان کانەبی
فۆتۆ: کاروان کاوە
عەبدول فەتاح زاگرۆس تەمەن نۆ ساڵ یەکێک بوو لە یاریزانانی ئەم ئەکادیمیایە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من لە وڵاتی بەریتانیاوە ھاتوومەتەوە کوردستان لێرە دەژیم، بەڵام لەم ئەکادیمیایە فێری وەرزش بوویمە و ئاستی خۆشم زۆر بەرز بۆتەوە راھێنەرەکەمان لەگەڵمان زۆر ماندووە، ئێمەش بۆ ئەوە ھاتووین بۆ ئەوەی بتوانین لە دوا رۆژ بتوانین ببینەیاریزانێکی بەتوانا و خاوەن ئاست.
یوسف سەڵمانی گۆڵپارێز یەکێک تر بوو لە یاریزانەکان ئەو تەمەنی تەنیا ١١ساڵ بوو بۆ گوڵان گوتی" من ماوەیەکی زۆرە لێرەمە و دەمەوێت زیاتر پەرە بەتوانای خۆم بدەم چونکە لێرە ھەموو جۆرەکانی شێوازی تۆپی پێی بە زانستی پێمان دەگوترێ دەمەوێت ئاستی خۆم زیاتر پەرە پێ بدەم و سوودی زۆرم لەم ئەکادیمیایە وەرگرتووە بەھیوای ئەوەم لە داھاتوو بتوانم ئاستی باش پێش بکەم.
ئەندازیار ئەدوەر یەعقوب باوکی یەکێک لە یاریزانەکان بوو ئەویش بۆ گۆڵان گوتی" ماوەیەکی زۆرە من کوڕەکەی خۆم ھێناوەتەوە ئەم ئەکادیمیایە بەراستی سوودێکی زۆری بینیوە لە ھەموو روویەک، خۆشم ھەمووکات پاڵپشتی ئەو ئەکادیمیایە بوویمە بۆ یارییە دۆستانەکانیش زۆر کات دەچم بۆ یاریگاکان، بەھیوای ئەوەم پاڵپشتی ئم جۆرە ئەکادیمیایەنە بکرێت و سوودی یەکجار زۆرمان لێ بینیوە چونکە بە باشترین شێوە یاریزانان ئامادە دەکرێت، بەش بەحاڵی خۆشم کوڕەکەم سوودی زۆر باشی لێ بینیە، کاپتن رادۆش ئەوپەری توانای خۆی لەگەڵ یاریزانەکان دەخاتە گەڕ بۆ ئامادەکردنیان بە شێوازی زانستی.
دەریازکاوەش یەکێک لە یاریزانەکانی ئەو ئەکادیمیایە بوو بۆ گوڵان گوتی" سوودی زۆرم لەم تیپە بینیوە لە شاری ھەولێرەوە ھەفتانە دێمە عەنکاوە، کاپتن رادۆش بە شێوەیەکی زانستی جولە وەرزشیەکانمان فێردەکات و لێرەش زیاتر روحیەتی وەرزشی دەبینم لە نێوان یاریزانان و راھێنەری تیپەکەش، لە دواین بەشی راپۆرتەکەشمان چەند پرسیارێکمان ئاراستەی بەرپرس و راھێنەری ئەکادیمیایەکە رادۆ بلێندەرینکۆ کرد لێمان پرسی مەبەست چیە لە دامەزراندنی ئەم ئەکادیمیایە، ناوبراو بۆ گوڵان گوتی" ناوی ئەکادیمیای نێودەولەتی یە بۆ تۆپی پێ، کە درێژەپێدراوی ئەکادیمای بەرازیلی یە کە لەلایەن راھینەری بەرازیلی کلاودیۆ مۆزیس دامەزرابوو، کە راھێنەرێکی زۆر باش بوو، وە تیمێکی زۆر باشی ھەبوو، ئەو منی بانگھیشت کرد کە ببم بە یاریدەدەری بۆ ماوەی ساڵێک تا بەرنامەکەی ئەو کوتایی ھات و دوای ئەو من دەستم بەم ئەکادیمیایە کرد و ئێستا بەردەوامین، ئامانجی سەرەکیمان لە کردنەوەی ئەم ئەکادیمیایە کە ھانی منداڵ بدەین کە وەرزش بکەن چونکە وەرزش کردن زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و باری دەرونی مرۆڤ بە تایبەتی تۆپی پێ کە منداڵ فێردەکەێن چۆن بەیەکەوە یاری بکەن و یارمەتی یەکتر بدەن و پەیوەندی خۆشەویستیان لەگەڵ یەکتر ھەبێت و برادەرایەتیان بەھێز بێت وە ھەروەھا بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و سەردەمانە یاری بکەن بە گوێرەی ستاندرداتی نێودەوڵەتی لە بارە ی چەند ئاستی یاریزانانتان ھەیە کوتی" ئێمە بە گشتی ٤٥ یاریزانمان ھەیە بۆ ٣ ئاست بە گوێرەی تەمەن ئەوانیش لە ٨ تا ١٠ ساڵی و لە ١٠ تا ١٢ ساڵی وە لە ١٣ بۆ ١٥ ساڵی لە نێوان ئەم قوتابیانە یاریزانی زۆرباشمان ھەیە کە بە ئاستێکی زۆر بەرز یاری دەکەن، بەڵام خۆت دەزانی کە بنەمای دامەزراندنی یانەیەکی گەورە لەسەر بوونی قوتابی بەندە وە زۆریش زەحمەتە ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ مندال بۆ کاتی ئێستا ئەم کارە ئاسان نییە بەڵام بۆ داھاتوو نازانم چۆن دەبێت،بەڵام من ئەوە دەزانم کە ئێمە بۆ داھاتوو پلانی گەورەترمان ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەکادیمیاکەمان ھێواش ھێواش وەک خۆتان دەڵێن وە ھەروەھا بەتەماین راھێنەری باش دروست بکەین و یاریزانی باشیش کە بتوانن لە یانە ناوخۆکان یاری بکەن وە ھەروەھا ئەگەری ئەوەشمان ھەیە کە یاریزانانی کوردستان بۆ دەرەوە ببەین کە لە یانە جیھانی یەکان یاری بکەن، لێمان برسی لێرە ھەموو جۆرە یاریزان دەبینین لە ھەمەجۆری رەگەز و ئاینی جیا جیا ...مەبەست لەم تیکەڵی یە چیە کوتیشی "پێموایە ئەمە باشترین نمونەی پێکەوە ژیانە کە ئێمە رەچاوی دەکەین لێرە ..جونکە ئیمە یاریزانی بێگانەمان وعەرەب وکورد و ئاشوری و ئیسلام و مەسیحی و ئێزیدیمان ھەیە کە ھەموویان پێکەوە بە بێ جیاوازی یاری دەکەن چونکە تۆپی پێ یاری یەکی جیھانی یە وە کاری ئێمەش ئەوەیە کە فێریان بکەین کە یەکگرتووبن وەک یەک خێزان ھەڵسوکەوت بکەن وە ئیمە دەزانین کە ھەموو کەس لە لای خودا گرنگە بۆیە ئێمەش گرنگی بە ھەموو کەس دەدەین وەک یەک ئەمەش دەرسێکی زۆر گرنگی پێکەوە ژیانە، لە بارە ی بەرنامەتان ھەیە پرۆژەتەتان گەورە بکەن و کچانیش بگرێتەوە کوتیشی" بێ گومان بەرنامەی وامان لەپێشە بەڵام کێشەی راھێنەرمان ھەیە ، من تەنیا یەک یاریدەدەرم ھەیە و ھیوادارم چەند راھێنەریک دروست بکەم کە ھەمان بیرۆکەی منیان ھەبێت و پرۆفیشناڵ بن کە چۆن لەگەل کچ ھەڵسوکەوت بکەن، بۆ یاری کردنیش لە دە رە وە کوتی"بەڵێ ئەمە خەونی منە و پێویستم بە یارمەتی باوک ودایکانم ھەیە جونکە خۆت دەزانی بەتەنیا ھیچ ناکرێت بەڵام پلانمان ھەیە کە تتمێکی وا ئامادە بکەین کە لە دەرەوەی کوردستان یاری بکەین ...ھەرچەندە ئێستا ھەموو رۆژانی شەممە یاریمان ھەیە لەگەڵ قوتابخانە ھاوشێوەکانمان و یانەکانی ناو ھەولێرو دەوروبەری وە پلانی زیاتریشمان ھەیە .