ئارام ساڵح بەشداری پاڵەوانیەتیەکی زۆرانبازی جیھانی دەکات

ئارام ساڵح بەشداری پاڵەوانیەتیەکی زۆرانبازی جیھانی دەکات
ئارام ساڵح بەشداری پاڵەوانیەتیەکی زۆرانبازی جیھانی دەکات
لە درێژەی بەشداری کردنەکانی لە پاڵەوانیەتیەکانی جیھانی لە یاری زۆرانبازی سەربەست وەکو پاڵەوانێکی کورد ئارام ساڵح پاڵەوانی کوردی نێو ئەم یارییە بڕیارە لە ٢٨ی مانگی شەشی ئەمساڵ لە ووڵاتی ئوردەن بەشداری پاڵەوانیەتیەکی جیھانی بکات، لەم پاڵەوانیەتیە چەندین یاریزانی بە توانا لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیھانی بەشداری دەکەن کە پاڵەوانیەیتەکە بە ناوی (KWF) ئەنتەرناشیونال ریستل، لە بارەی بەشداری کردنی لەم پاڵەوانیەتیەش ئارام ساڵح پاڵەوانی زۆرانبازی کورد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم پاڵەوانیەتیە ماوەی شەش ساڵە بەرێوەدچێت و نێودەوڵەتیە بڕیاریشە لە مانگی ٦ی ئەمساڵ لە ووڵاتی ئوردەن پاڵەوانیەتی (KWF) ئەنتەرناشیونال ریستل کە ئەمساڵیش ئەکادیمای ھشام بەرێوەی دەبات، لەم پاڵەوانیەتیە ١٥ زۆرانبازی بەھێزی جیھانی بەشدار دەبن، منیش وەکو یاریزانێکی کورد لەسەر ئەرکی خۆم بۆ بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان و ناوی کوردستان بەشداری دەکەم و ڕووبەرووی زۆرانبازی ووڵاتی مالتا بەناوی ڤالیتا دەبمەوە کە یەکێکە لە یاریزانە بەناوبانگەکان لەسەر ئاستی وۆتی ژاپۆن ئەم یارییەش لەسەر پژدێنی پاڵەوانیەتیەکە دەبێت بۆمن رووبەروونەوەیەکی قورس دەبێت، یاریزانانی بەشداربووش لە ھەریەک لە ووڵاتانی ھەنگاریا و ئیتالیا و مالتا و فەرەنسا و روسیا و ئۆکرانیا و کوێت و لوبنان و عێراق و ئوردەن و میسر بەشداری دەکەن، منیش تاکە یاریزانی کوردم بە ناوی کوردستان بەشداری دەکەم، ئەرکی من لەم پاڵەوانیەتیە زۆر ئاسان نییە، بەڵام کاتم لە پێشە بۆ ئەوەی بتوانم ئامادەکارییەکی زۆر باش بکەم،گوتیشی " لێرەوە دەمەوێ پشتگیریم بکرێ و پێویستم بە سپۆنسەرە بۆ ئەوەی باری دارایم سوک بێت و کۆی بەشداری کردنیشم ١٥٠٠دۆلارم دەچێ، بەھیوای ئەوەم بتوانم ئەنجامێکی گەورە بەدەست بھێنم و ناوی کوردستان و ئاڵای کوردستان بەرز بکەمەوە.
کارزان کانەبی
Top